وشداری دانی جان کەری سەبارەت بە چوونەدەری ئەمریکا لەبەرجام
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وشداری دا چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران واتە بەرجام بە مانای لە دەست دانی هاوپیمانانی ئەورووپایی ئەمریکایە .
جان کەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لە نێو وتارێکدا لە ڕۆزنامەی واشینگتۆن پۆست نووسی : ئەمریکا ئەگەر بێت لەبەرجام بێتە دەر ، هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی خۆی لە دەست دەدات و ئەم پەیامە بۆ جیهان دەنێرێ کە پێبەندی بەڵێنەکەی نییە .
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وتیشی : ئێران دەرکەی بەرنامەی ناڤۆکی خۆی لەسەر چاوەدێریی لە ناکاو دا کردوەتەوە و ئاژانسی نێونەتەوەیی لە هەشت ڕاپۆرتی پەیتاپەیتا ، دروست بوونی هەڵس و کەوتی ئەم وڵاتەی پشت ڕاست کردوەتەوە .
بەپێی نووسینی جان کەری ئەگەر دەوڵەتی ئەمریکا نەیارەتی بکات لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج ویەک ، چارەنووسی ڕێککەوتنەکە لە دەستی کۆنگرەدا دەکەوێت کەوایە بەنیازە بەنیازە سەبارەت بەم ڕێککەوتنە شی کردنەوەیەک بدات بە کۆنگرەی ئەمریکا .
دان پێدانی جان کەری سەبارەت بە پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام لە بارودۆخێک دایە کە دەوڵەتی ئەمریکا بەڵێنەکانی خۆی بەرامبەر بەم ڕێککەوتنە جێبەجێ ناکات.