نیگەرانی دەربڕینی پنتاگۆن لەوەی کە عەرەبستان سیستەمی موشەکی S-400ی لە ڕووسیا کڕیوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i311227-نیگەرانی_دەربڕینی_پنتاگۆن_لەوەی_کە_عەرەبستان_سیستەمی_موشەکی_s_400ی_لە_ڕووسیا_کڕیوە
وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بەوەی کە عەرەبستان سیستەمی موشەکی S-400ی لە ڕووسیا کڕیوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 09:40 Asia/Tehran
  • نیگەرانی دەربڕینی پنتاگۆن لەوەی کە عەرەبستان سیستەمی موشەکی S-400ی لە ڕووسیا کڕیوە

وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا نیگەرانی دەربڕی بەرامبەر بەوەی کە عەرەبستان سیستەمی موشەکی S-400ی لە ڕووسیا کڕیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیەوم؛ "میشێل بالدانزا" وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ئەمریکا شەوی پێنجشەممە وتی: ئەم وڵاتە نیگەرانە لەوەی کە عەرەبستان سیستەمی موشەکی S-400ی لە ڕووسیا کڕیوە.

هاوکات لەگەڵ سەفەری سەلمان بن عەبدولعەزیز پاشای عەرەبستان بۆ ڕووسیا، ڕێککەوتنی بەرایی سەبارەت بە کڕینی سیستەمی مووشەکیی دژە ئاسمانیی S-400ی ڕووسیا و هەروەها ساز کرانی لە عەرەبستان واژۆ و مۆر کرا.

پێشتریتش تورکیا گرێبەستێکی هەر لەو چەشنەی بۆ کڕینی سیستەمی مووشەکیی دژە ئاسمانیی S-400ی لەگەڵ ڕووسییا واژۆ و مۆر کرد کە بووە هۆی نیگەرانیی ئەمریکا.

سیستەمی مووشەکیی دژە ئاسمانیی S-400ی ڕووسیا توانای لێک کردنەوەی هاوکاتی سەد ئامانج و پێکانی هاوکاتی دوازدە ئامانج لە ناوچەیەکی ٤٠٠ کیلۆمەتریدا هەیە. ئەم ئامانجانە دەکرێ هەموو چەشنە فڕۆکە، مووشەکی کرووز و بالستیک بێ.

"مەلک سەلمان" پاشای عەرەبستان ڕۆژی پێنجشەممە لە سەرووی شاندێکەوە گەیشتە مۆسکۆ و لەگەڵ "ڤیلادیمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دیدار و وتووێژی کرد.