پێداگری وندی شێرمەن لەسەر هەڵەی مەزنی ترەمپ لە پێبەند نەبوونی بە کۆهەنگاو( برجام)
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i311687-پێداگری_وندی_شێرمەن_لەسەر_هەڵەی_مەزنی_ترەمپ_لە_پێبەند_نەبوونی_بە_کۆهەنگاو(_برجام)
دیپلۆماتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی : سەرۆکی ئەم وڵاتە بە پشت ڕاست نەکردنی ئێران بە بەرجام، تووشی هەڵەیەکی مەزن دەبێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 06:13 Asia/Tehran
  • پێداگری وندی شێرمەن لەسەر هەڵەی مەزنی ترەمپ لە پێبەند  نەبوونی بە کۆهەنگاو( برجام)

دیپلۆماتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی : سەرۆکی ئەم وڵاتە بە پشت ڕاست نەکردنی ئێران بە بەرجام، تووشی هەڵەیەکی مەزن دەبێت.

وندی شێرمەن،  دیپلۆماتی پێشووی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە بە کاتی  خۆجێیی  بە بڵاو کردنەوە یادداشتێک لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز  نووسی :  وادیارە  دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە سەرباری ئەم ڕاستییە کە ئێران خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی بنپێکردووە،  دەست بداتە وەها  کارێک .

شێرمەن  وتیشی: ئەندامانی گرینگی تاقمی ئاسایشی  نەتەوەیی ترەمپ بە شێوەی ئاشکرا ڕایانگەیاندووە کە ئێران پێبەندی  بەڵێنەکانی خۆی بووە و ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمیش  کە بەرپرسایەتی چاوەدێری و لێکدانەوەی ئەم ڕێککەوتنەی بە ئەستۆ دایە، لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوو لە ڕاپۆرتەکانی دا  ئەم پرسەی  پشتڕاست کردوەتەوە  .

دیپلۆماتی پێشووی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی  :  ترەمپ لەجیاتی  قەبووڵ کردنی بەرپرسایەتییەکانی بۆ دیاریکردنی داهاتووی بەرجام،  دەیەوێ  خۆی دەرباز بکات  .

شێرمەن وێڕای وشداردان  سەبارەت بە دواهاتی  ئەم بڕیارەی ترەمپ  وتی : وەها کارێک  ، دەبێتە  هۆی خەوشدارکردنی متمانەی شەریکەکانی ئەمریکی و وڵات  گۆشەگیر دەکات  .

بڕیارە ترەمپ دوازدەی ئوکتوبەری  ساڵی 2017 بڕیاری خۆی سەبارەت بە بەرجام و هەروەهاغ ستراتژی تۆکمەوتەواوی دەوڵەتەکەی بەرامبەر بە ئێران ڕابگەیەنێ.