تشرینی یه‌که‌م 11, 2017 11:43 Asia/Tehran
  • کۆشکی سپی: ترەمپ بەم زووانە  ستراتژیای تازەی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران رادەگەینێت

" سارا هاکبی سەندێرز" وتە بێژی کۆشکی سپی دۆێشەو رایگەیاند، " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە کۆتایی ئەم حەوتەیە " ستراتژیای نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران ڕادەگەینێت .

 بە گوێری  ڕاگەیاندنی " سارا هاکبی سەندێرز" تەیید و یان ڕەتکردنەوەی پێبەندی ئێران بە رێککەوتنیی ناڤۆکی ، لەم ستراتژیایە گونجاوە .

 سەرچاوەکانی دەنگ وباسی ئەمریکایی بەر لەوە وردیاتیی زۆریان لە ستراتژیایی هێرشبەرانەی نوێی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی ئێران کە لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی گەڵاڵەڕێژی کراون، لە قاو داوەتەوە .

 بە گوێرەی ئەم ستراتژیایە، ترەمپ لە ڕاپۆرتی دواتری خۆی دا بۆ کۆنگرە، پێبەندیی ئێران بە ڕێککەوتنیی ناڤۆکی تەیید ناکاتەوە . هەروەها بە گوێرەی ئەم ستراتژییەی هێرشکارانە، دەوڵەتی ئەمریکا لەگەڵ کۆنگرێسی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانی واشنگتۆن بۆ زۆرتر کردنیی گوشارەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوکاری دەکات. دەوڵەتی ئەمریکا بە پێی یاساکانیی نێو خۆی ئەو وڵاتە دەبێی هەر رۆژ جارێک ڕاپۆرتێک لە بارەی پێبەندیی ئێران بە ئەرکەکانیی لە بەرجام پێشکەشیی کۆنگرەی ئەو وڵاتە بکات، کاتی ئەو ڕاپۆرتە ١٥ ئۆکتۆبرە.

ئەگەر ترەمپ ڕابگەینێت، ئێران پێبەندی بەرجام نەبووە، کۆنگرەی ئەمریکا ٦٠ رۆژ دەرفەتی دەبێت تا لەبارەی بەڕێوە بردنیی دیسانەوەی بایکۆتەکان کە بەڕێوە چوونیان بە هۆی بەرجامەوە ڕاگیردراوە، بڕیار بگرێت. بێتوو کۆنگرە بە گەڕانەوەی بایکۆتەکان دەنگ بدات، ئەمریکا لە بەرجام دەچێتە دەر .

 "دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری  ئەمریکا بەردەوام نەیاریی هەلوێستەکانیی لایەنەکانی تری بەرجام(بەریتانیا، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ئەمریکا و ئەڵمانیایە ) بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشیی وەکوو ڕێککەوتنیکی سامناک زانی و خوازیاریی تێکدانیی ئەوە، بەڵام  جیهان نەیاری کردەوەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .

سەرپەیڤ