هەوڵی ترەمپ بۆ پاسادانی نەیارەتییەکان بەرامبەر وتەکانی بە دژی بەرجام
سەرۆکی ئەمریکا بەم ئیدیعایەی کە زۆرێک لە قسەکانی بە دژی ئێران سەرکەوتوون، نەیارەتی لایەنەکانی تری بەرجام لەگەڵ خۆی بەستەوە بە قازانجی ئەوان لەم ڕێککەوتنە دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامی توێتەری دا ئیدیعای کرد : لایەنەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران داهاتێکی زۆریان لە بازرگانی لەگەڵ ئەم وڵاتە دەست دەکەوێ .
ترەمپ لە وتاردانی ڕۆژی هەینی خوی دا وێڕای تۆمەتبار کردنی ئێران بە بنپێکردنی بەرجام و وتەکانی توندوتیژانەی وتی : بەرجام خراپترین رێککەوتنی مێژوویی ئەمریکایە و هەرکات کە پێویست بێت ئەم ڕێککەوتنە کۆتایی پێ دێنێ .
ترەمپ هەروەها باسی بایکۆتی نوێ بە دژی ئێرانی کرد .
دوای قسەکانی دژە ئێرانیی سەرۆکی ئەمریکا، داواکاری دونالد ترەمپ لە کۆنگرێسی ئەم وڵاتە بۆ سەپاندنی گوشاری زۆرتر بەسەر ئێران بەرەوڕووی نەیارەتی نوێنەرانی کۆماریخواز و دیمۆکرات بووەوە و ئەگەری پەسەند کرانی هەرچەشنە پەسەندکراوەیەک لەم بوارەی کەم کردەوە .
هەرلەم حاڵەدا ژومارێک لە سەناتۆرەکانی کوماریخواز، باڵوێزی یەکێتیی ئەورووپا لە ئەمریکا و هەروەها کەمپەینی نێونەتەوەیی لەناوبردنی چەکی ناڤۆکی لەسەر پێویستی پاراستنی بەرجام پێداگرییان کرد .