تشرینی دووه‌م 05, 2017 13:44 Asia/Tehran
  • ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا: چوونەدەری یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هیچ سوودێکی نابێ

وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتی: واشینگتۆن هەوڵ دەدات بۆ داسەپاندنی گۆڕانکاریی دڵخوازی خۆی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک بە سەر تاراندا.

"مایکێل ئانتۆن" وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕۆژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی "ئن بی سی نیوز" دیسان جەختی کرد لە سەر هەوڵی لێبڕاوانەی دەوڵەتی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئەوەی ئەورووپاییەکان لە بواری گۆڕێنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران  و وڵاتانی پێنج کۆ یەک هاوکاریی ئەمریکا بکەن.

ترەمپ " بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش " بە خراپترین و نالەبارترین ڕێککەوتنی مێژوویی ئەمریکا دەزانێ و لە ململانێی هەڵبژاردنەکانی خۆیدا، بەڵێنی دابوو بە هۆگرەکانی کە پاش ئەوەی پێ گەیشتە کۆشکی سپی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە دەدڕێنێ.

"مایکێل ئانتۆن" بە دووپات کردنەوەی هەڵوێستەکانی ترەمپ، وتی: واشینگتۆن دەیهەوێ حکومەتی ئێران لە ژێر گوشاردا بێ و لەم ڕێگایەدا ، خوازیاری ئامرازی گوشارێکی زیاتر بۆ کۆنگرێس و ئەورووپاییەکانە بۆ ئەوەی کەم و کوڕییەکانی ڕێکەوتنی ئەتۆمی قەرەبوو بکرێتەوە.

ئەم کاربەدەستە ئەمریکاییە بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا ئیتر لە دووی چوونەدەری یەکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک نییە ، راشکاوانە ڕایگەیاند: بێتوو ئەمریکا  یەکلایەنە لەم ڕێککەوتنە بچێتە دەرەوە، ئیتر تاران وەبن هیچ گوشارێک ناکەوێ.

لە نێو هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی ئەمریکا، فەرانسا هۆگری دەربڕیوە بۆ دەسپێکردنی دانوستانی نوێ بۆ ساڵانی پاش ئێکسپایەر بوونی بەرتەسکییەکانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش.

سەرپەیڤ