موگرینی لە واشینگتۆن: کۆنگرە بەرجام دەپارێزێ
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا وتی : بە پێی وتووێژ لەگەڵ ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی بەرجام ، وادیارە ئەمریکییەکان دەیانەوێ لە بەرجام دا بمێننەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، فێدێریکا موگرینی وتی : سەبارەت بە یاسایەک کە کۆنگرەی ئەمریکا دەبێ بۆ بڕیاردان سەبارەت بە چارەنووسی بەرجام پەسەندی بکات، لەگەڵ یاسادانەرانی ئەمریکایی وتووێژی کردووە و وادیارە ئەمریکا دەیەوێ لە بەرجام دا بمێنێتەوە.
موگرینی کە بۆ وتووێژ سەبارەت بە بەرجام لەگەڵ یاسادانەرانی ئەمریکایی ڕۆیشتوەتە واشینگتۆنی پێتەختی ئەمریکا، لەنێو کۆڕی پەیامنێران دا وتی : لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکاییسەبارەت بە پێویستیی پێبەند مانەوەیان بە بەرجام و هاوچەشن بوونی خاڵەکانی پەسەندکراوەکان لەگەڵ خاڵەکانی ئەم ڕێککەوتننامیە، وتووێژ و نیشانەی ئاشکرای وەرگرتووە کە ئەوان دەیانەوێ ئەمریکا لەبەرجام ڕاگرن.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە هەوڵدانی ترەمپ بۆ وتووێژ کردنەوە لەسەر بەرجام وتی : لە ئەورووپا کاریان بەسەر ڕەوتی سیاسی ناوخۆیی ئەمریکا دا نییە بەڵام تا جێگەیەک کە پێوەندی بەوانەوە هەبێت، وتووێژ کردنەوە لەسەر بەرجام، ناموکینە .
موگرینی وتیشی : ئەگەر کەسێک بیەوێ خاڵێکی بەرجام بۆ وتووێژ کردنەوە بخاتە ڕوو ، گشت خاڵەکان تێک دەشکێندرێ.
موگرینی جارێکی تر پێداگری کرد ئێران پێبەندی بەڵێنی ناڤوکی خۆیە و لایەنی بەرامبەریش لەسەر ئەو باوەڕەیە کە بایکۆتی هاوپێوەند بە پرسی ناڤۆکی لابەرێت.
ستراتژی دژە بەرجامیی واشینگتۆن بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی کاربەدەستانی ئەوروپی لەوان موگرینی بوەتەوە .