ئەتلەنتیک: هەوڵ وتەقەلای ترەمپ بە سەپاندنی گوشاری ئابووریی بەسەر ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446322-ئەتلەنتیک_هەوڵ_وتەقەلای_ترەمپ_بە_سەپاندنی_گوشاری_ئابووریی_بەسەر_ئێراندا
گۆڤاری ئەمریکیی ئەتلەنتیک نووسی: ترەمپ پاش بێ ئاکامیی لەگرتنەبەری سیاسەتی شەڕئەنگێزیی دژی ئێران، بە سەپاندنی گوشاری ئابووری پەلەقاژە دەکا بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم کۆنگرێس.
(last modified 2026-08-28T15:18:29+00:00 )
ئاب 28, 2026 12:45 Asia/Tehran
  • ئەتلەنتیک: هەوڵ وتەقەلای ترەمپ بە سەپاندنی گوشاری ئابووریی بەسەر ئێراندا

گۆڤاری ئەمریکیی ئەتلەنتیک نووسی: ترەمپ پاش بێ ئاکامیی لەگرتنەبەری سیاسەتی شەڕئەنگێزیی دژی ئێران، بە سەپاندنی گوشاری ئابووری پەلەقاژە دەکا بۆ سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم کۆنگرێس.

ئەو گۆڤارە ئەمریکییە نووسی: بە راگرتنی پەلامارە سەربازییەکان لەبەر لاوازبوونی کاریگەریی و کەمیی بەرچاوی چەک و تەقەمەنی، دەوڵەتی ترەمپ ستراتژییەکی تازەی لەژێرناوی "خنکاندنی ئابووری"  گرتووەتەپێش هەتا بە گوشاری گەمارۆ سەپاندن، ئێران ناچار بە دانوستان بکا. ئەتلەنتیک جەختی کرد؛ ئامانجی سەرەکیی ئەو گۆڕینی سیاسەتە، کەمکرانی نرخی بەنزین و بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتی لە شەڕی شکستخواردوو، بەمەبەستی پاراستنی زۆرینەی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نێواندەورەیی کۆنگرێسە، ئەوە لەکاتێکدایە کە ئێران هەروا چاودێریی بەسەر گەرووی هورمزدا دەکاو شارەزایان لەبارەی خۆڕاگریی تاران و شکستهێنانی ئەو گوشارانە هۆشدارییان بە دەوڵەتی ئەمریکا داوە.