پێداگریی ڕووسیا لە سەر دەوری گرینگ و سەرەکیی حیزبوڵڵا لە پێکهێنانی دەوڵەتی لوبنان
"ئێلێکساندەر زاسیپکین" Alexander Zasypkin باڵیۆزی ڕووسیا لە بەیرووت ڕۆژی چوارشەممە لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەمدواییەی بەرەی سەعوودی_ زایۆنی بۆ سەر حیزبوڵلای لوبنان وتی: بە بێ حیزبوڵلا پێکهێنانی دەوڵەت لە لوبنان هەر گونجاو نابێ.
"سەعد حەریری" ڕۆژی شەممە لە ڕیازەوە، وازلە کارهێنانی خۆی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی لوبنان ڕاگەیاند و دوابەدوای ئەوەش دەستی کردە تۆمەت خستنە پاڵی ئێران و حیزبوڵلای لوبنان.
بە پێی ڕاگەیاندنی کارناسان، ڕاگەیاندنی واز لە کارهێنانی حەریری لە عەرەبستانەوە و قسە و لێدوانی دژ بە ئێران و حیزبوڵلای لوبنان، بە ئاشکرا ئەم مەسەلەیە دەردەخات کە ئالی سەعوود و ڕژێمی زایۆنی دەوری سەرەکی لەم کردەوە پێشبینی نەکراوەی سەعد حەریری گێڕاوە.
بەرەی سەعودی- زایۆنی، خوازیاری ئەوەن حیزبوڵڵا لە داڕشتی دەوڵەتی لوبناندا بەشدار نەبێ.
حیزبوڵڵا لە نێو چین و توێژە جۆربەجۆرەکانی جەماوەری لوبناندا هۆگر و لایەنگری زۆری هەیە. جگە لەوە حیزبوڵلا بەردەوام لە پێناو یەکپارچە مانەوەی خاکی لوبنان هەنگاوی هەڵگرتووە و هەر لەم ئاراستەیەدا بەردەوام بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم وڵاتە دژ بە تیرۆریستانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان و ئیسراییلەوە لە لوبنان و سووریا شەڕ دەکات.
کردەوەیەک بە بە هیچ لەونێ دڵخوازی عەرەبستانی سەعوودی و ڕژێمی زایۆنی نییە.