تشرینی دووه‌م 10, 2017 12:08 Asia/Tehran
  • سەناتۆری ئەمریکایی گەڵاڵەی دژە بەرجامی خۆی وەلاناوە

سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا ، پێش نووسی گەڵاڵەی دژە ئێرانی خۆی لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام وەلا ناوە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " باب کۆرکر" سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا پیش نووسی گەڵالەیەک لە خوازیاری ناچار کردنیی ئێران بە قەبوولکردنی شەرت و مەرجی نوێی لە چوار چێوەی بەرجام بووە، وەلاناوە .

 کۆرکر بە دان پێدانان لە سەر ئەوەی کە گەڵاڵەکەی بە ٥٠ دەنگ پێویستی بوو تالەسەنا دا پەسەند بکرێت بەڵام دەستی نەخستووە.

 کۆرکر پێشنووسی ئەو گەڵالەیەی بە هاوکاری " تام کاتن" سەناتۆری ڕاست خوازی دەمارگرژ و لاگری ڕژیمی زایۆنی و لە کردەوە لە سەر داوای  دەوڵەتی ترەمپ بۆ چاکسازی بەرجام ئاماندەی کردووە لەو دا خوازیاری گەڕاندنەوەی بایکۆتەکان دژی ئێران بۆتەوە . سەرۆکی لیژنیە پێوەندییەکانی دەرەوەیی سەنای ئەمریکا دەلێت خەریکی هاوکارییە لەگەڵ سەناتۆرەکانی دیکەی کۆماریخواز و هەروەها دیمۆکراتەکان و دەوڵەتی ترەمپ بۆ  ئامادە کردنیی گەڵاڵەیەکی دیکە .

 ئەمریکاییەکان لە حەوتەکانی ئەمدواییە بە ئیدعای ئەوەی کە بەرجام تەنیا قازانج و بەرژەوەندی ئێران دابین دەکات بە دوای گۆرین و تەنانەت هەلویشاندنی بەرجامن.

سەرپەیڤ