ئۆتۆمبیلێک خۆی کێشا بە قوتابیان لە فەڕانسە
تشرینی دووهم 11, 2017 11:28 Asia/Tehran
پۆلیسی فەڕانسە ڕایگەیاند، ئۆتۆمبیلێک پەلاماری کردە سەر قوتابیان لەناوچەی بلێنیک لەباشووری ئەو وڵاتە.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی سپۆتنیک، پۆلیسی فەڕانسە ڕایگەیاند؛ لە پەلاماری ئۆتۆمبیلێک بۆسەر قوتابیان، لەنزیک قوتابخانەیەک لەناوچەی بلێنیک، لانیکەم سێ کەس بریندار بوون.
بەقسەی پۆلیسی فەڕانسە، شۆفیری ئۆتۆمبیلەکە گیراوە بەڵام جارێ ئامانجی لەو پەلامارە نادیارە.
هەندێ میدیا ڕاپۆریان داوە، شۆفیرەکەی خۆی تەسلیمی فەرمانبەرانی پۆلیس کردووە بەڵام بەوانی وتووە کە لەئەنقەست، بە تۆمبیل خۆی کێشاوە بەسەر قوتابیاندا.
سەرباری ئەوەش، بەرپرسانی خۆجێیی دەڵێن، ئەو پەلامارە، لایەنی تیرۆریستی و ئاسایشی نییە.