تیلەرسۆن باسی توندتر کرانەوەی بایکۆتەکانی دژ بە کۆریای باکووری کرد
"ڕێکس تیلەرسۆن" ی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئێوارەی چوارشەممە لە دیداری "سەلمان بن حەمد" شامیری بەحرەین وتی: وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا خەریکی داڕشتنی بایکۆت زیاتر دژ بە کۆریای باکوورە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "ڕێکس تیلەرسۆن" بە نیگەرانی دەربڕین بەرامبەر بە تاقیکاریی مووشەکیی نوێی کۆریای باکوور وتیشی: ڕێکخراوە داراییەکانی پیونگ یانگ لە لیستی بایکۆتە نوێکانی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکادا دەبن.
تیلەرسۆن وتی: ئەمریکا خوازیاری زیاتر وەبن گوشار نرانی کۆریای باکوور بۆ داخرانی بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمی پوینگ یانگە.
کۆریای باکووری سەر لە بەیانی چوارشەممە مووشەکێکی بالستیکی نوێی تای کردەوە. ئەم مووشەکە لە ناوچەی ئابووریی دەریای ژاپۆندا کەوتە خوار.
کۆریای باکوور لە ماوەی چەن مانگی ڕابردوودا بەرەوڕووی هەڕەشە و گوڕەشەی ڕوو لە پەرەی هێزی سەربازیی بیانی لە نزیکی سنوورەکانیەوە و توندتر بوونەوەی قسە و دەمەقڕەی "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆتەوە.
واشینگتۆن و هاوپەیمانەکانی کە دەورێکی بەرچاو لە پەرەپێدرانی کێشە و ناکۆکی لە شێوەدوورگەی کۆریا دەگێڕن.بەردەوام خوازیاری کۆتایی هاتنی تاقیکاریی ئەتۆمیی کۆریای باکوورن، بەڵام پیونگ یانگ بەردەوام جەختی کردووە کە تا ئەو کاتەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی درێژە دەدەن بە هەڕەشە و گوڕەشەکانیان دژ بە کۆریای باکوور، ئەم وڵاتەیش درێژە دەدات بە بەهێزتر کردنی توانای سەربازی و توانای پەلاماری پێشپێگرانەی خۆی.