کانونی یه‌که‌م 09, 2017 16:59 Asia/Tehran
  • جانسۆن: ئینگلیز پێبەندو بەر پرسیارە بەرانبەر بە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەدیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، جەختی کرد لەسەر پێبەندبوونی لەندەن بە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بەرنامەی تۆکمەی کۆهەنگاو(برجام).

بوریس جانسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کە سەردانی تارانی کردووە، ئەمڕۆ شەممە لەدیدار لەگەڵ محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەرجام گرینگییەکی تایبەتی هەیە بۆ بەریتانیا.

جانسۆن هەروەها خوازیاری پەرەی هاوکاریی و پەیوەندییەکانی ئێران و ئینگلیز و هەروەها درێژەی ڕاوێژکارییەکانی لەندەن لەگەڵ تاراندا بوو.

زەریف و جانسۆن لەو چاوپێکەوتنەدا هەروەها سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆری وەک پەیوەندیی ئابووری، بانکی و تیجاری و گرینگیی پەرەپێدانی و پرسە ناوچەیی و جیهانییەکان، وتووێژیان کرد.

وەزیری دەرەوەی ئینگلیز هەروەها ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران دیدار و وتووێژی کرد.

بڕیارە بوریس جانسۆن لەو سەفەرە دوو ڕۆژییە لەگەڵ حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆمار، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و عەلی ئەکبەر ساڵح سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیش دیدار و وتووێژ بکات.

سەرپەیڤ