دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی کۆ هەنگاو ( برجام )
ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان شەوی چوار شەممە بۆ لێکدانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی (ڕاپۆرتی دەورەیی جێبەجیبوونی بڕیارنامەی٢٢٣١ ی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە پێوەندی لەگەڵ بەرجام) کۆبوونەوەی پێک هێناوە .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، " جیفری فیلتمەن" جێگری سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە سەرەتای ئەم کۆبوونەوەیە بە باسکردنیی ئەوەی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تا بەئێستا ٩ جار پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام تەیید کردووە، لە تەیید نەکردنی پێبەند بوونی ئێران بە بەرجام لە لایەن " دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا پەژارەی دەربڕیوە .
دەوڵەتی ئەمریکا بە گوێرەی یاسای نێو خۆی ئەم وڵاتە ئەرکمەند بوو هەر ٩٠ رۆژ جارێک ڕاپۆرتێک لە ابرەی پێبەند بوونی ئێران بە ئەرکەکانیی لەبەرجام پێشکەسی کۆنگرێسی ئەم وڵاتە بکات. " ترەمپ" کە تا پێس لە بەرواری ١٣ ئۆکتۆبر دوو جار پێبەند بوونیی ئێران بە بەرجامی پشت ڕاست کردبۆوە لەم رۆژە ڕایگەیاند پیبەندی ئێران بە بەرجام پشت ڕاست ناکاتەوە .
" جوان ئادامسۆن" نوینەری یەکێتی ئەوروپا لەم کۆبوونەوەیە دا بەڕەخنە گرتن لە بڕیارەکەی ترەمپ جەختیکردەوە هەموو لایەنەکان لە وان ئەمریکا دەبی پێبەندی ئەرکەکانیان بن بەرامبەر بەرجامەوە . ئادامسۆن وتیشی ئێران بە تەواوەتی پێبەندی ئەرکەکانی بەرجامی خۆی بووە .
فرانسوڤا دۆکاتیر" نوینەری فەرەنس یس لەم دانیشتنە دا بە جەختکردندوە لە سەر ئەوەی ئێران پیبەندی هەموو ەئرکەکانیی بەرجامی خۆی بووە وتی: بریاری ترەمپ کارتێکەری نییە لە سەر ەبرجام دا.
" ویلادیمیر سافرانکۆف" جێگری نوینەری ڕوسیا لە ڕیکخراوی نەتەوەکانیش لەم دانیشتنە بەڕاشکاوی وتی جێگۆڕێک بۆ ەبرجام لە ائرادا نییە .
نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڵام لەم دانیشتنە دا بەرامبەر ڕاپۆرت دەران بۆ تەییدی پێبەند بوونیی ئێران بە بەرجام ڕاوەستا و بە درۆ ئیدعای کرد ڕێکخراوی نەتەوەکان پیبەند بوونی ئێرانی پشت ڕاست نەکردۆتەوە . " نیکی هیلی " وتیسی نابێت بارمتەی بەرجام بین.
هیلی پاشان هاوکات لەگەڵ بەلاڕێدا بردنیی سەردێری دانیشتنەکەی گەڕاندەوە بەرەو هاوێژرانی مووشەک لە رۆژی سێ شەممە لەلایەن یەمەنییەکانەوە بەرەو عەرەبستان، دووبارە ئیدعای کرد ئێران بە یەمەن یارمەتی جەکەمەنی ئەدات . فیلتمەن بەڵام جەختیکرد ڕێکخراوی نەتەوەکان هێشتا ئەم ئیدعایەی پشت ڕاست نەکردۆتەوە .
نوینەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێنجشەممە ١٤ دیسەمبەر یش بە ئامادە بوون بەرامبەر چەند پارچەی ئاسنی کە ئیدعای دەکرد لاشەی مووشەکە ئێرانییەکانە ، نۆمایشی پرۆپاگەندەیی دژی ئێران بەرپا کرد .
" نیکی هیلی" بە بێ ئاماژە بە پشتگرییەکانی چەکەمەنی بێ وەستانی واشنگتۆن لە عەرەبستان بۆ بۆردومانیی خەڵکی چەوساوەی یەمەن ، ئێران بە تەیارکردنی بزوتنەوەی ئەنسارۆڵڵای یەمەن بۆ پەلاماری مووشەکی بۆ سەر ڕیاز تۆمەتبار کرد ."فەرعان حەق" جێگری وتە بێژی ڕێکخراوی نەتەوەکان هەمان رۆژ ئەم ئیدعای "هیلی ڕەدکردەوە.