کانونی یه‌که‌م 24, 2017 12:32 Asia/Tehran
  • نامەی 250 بلیمەت بۆ سەرانی  سێ وڵاتی دابین کەری چەکی عەرەبستان، بەمەبەستی کۆتایی دان بە شەڕی یەمەن

250 کەس لە ئەندامانی ئەنجومەنێک پێکهاتوو لە کۆڕەکانی سیاسی، فەرهەنگی و زانکۆیی ، لە نامەیەک بۆ دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، ئێمانۆئێل مەکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا و ترێزا می سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، سێ وڵاتی دابینکەری چەکی عەرەبستانی سعودی لەشەڕی یەمەن، داوایان لەوان کرد داکۆکی چەکەنی خۆیان لە عەرەبستان بوەستێنن.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  لەم نامەیە  لەسەر ناوی " هەزار ڕۆژ شەڕ. یەمەن ناتوانێ  ئیدی چاوەڕوان بێت  . سەبری یەمەن کۆتایی پێهاتووە"  کە لە ڕۆژنامەی لۆمۆندی  فەرەنسادا لەچاپ دراوە، ڕاگەیاندراوە: یەمەن  هەزار ڕۆژە کە شەڕێکی بەسەرداسەپێندراوە کە ئەم وڵاتەی گەیاندووەتە سنووری نالەبارترین کارەساتی مرۆیی ئێستای  جیهان.

لەم نامەیە  وێڕای پێداگری کردن لە سەر ئەمەی یەمەن لە سەرووبەندی  قات و قڕییەکی مێژووییە وتیشی :  هەر دەدەققە جارێک منداڵێکی یەمەن لەبەر برسیەتی و نەخۆشی دەمرێ .

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، فەرەنسا، بەریتانیا  و

چەند وڵاتی  دیکە لەوان ئیمارات، لە مانگی مارسی ساڵی 2015 ەوە  پەلاماری کردووەتە سەر یەمەن و هاوکات  ئەم وڵاتەی لە ڕێگەی زەوین و دەریا و ئاسمانەوە گەمارۆ داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن تائێستا  بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان  یەمەنی  .

یەمەن هەروەها لەبەر ئەم دەستدرێژکارییە بەرەوڕووی  کەمبوونی  توندی خۆراک، دەرمان و پەرەسەندنی  نەخۆشی جۆربەجۆرە.

سەرپەیڤ