پێداگریی پاکستان لەسەر پێویستیی جێ بەجێ کران و تۆکمەکرانی گەڵاڵەی هێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان
باڵوێزی پێشووی پاکستان لە ئێران جەختی کرد لەسەر پێویستیی جێ بەجێ کران و تۆکمەکرانی گەڵاڵەی هێڵی بۆریی گواستنەوەی گازی ئێران بۆ پاکستان ناسراو بە هێڵی بۆریی ئاشتی(ئای پی).
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ سێ شەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، جاوید حوسێن باڵوێزی پێشووی پاکستان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و شرۆڤەکاری باڵای پاکستانی وتی: ژمارێک لە حکومەتەکان بۆ وێنە ئەمریکا، بە لەگوشارنانی پاکستان پێشیان گرتووە بە جێ بەجێ کرانی گەڵاڵەی هێڵی بۆریی ئاشتی(ئای پی) بەڵام حکومەتی پاکستان جەخت دەکاتەوە لەسەر جێ بەجێ کرانی ئەو گەڵاڵەیە بەکردەوە.
پرۆژەی گەیاندنی گاز لە ئێرانەوە بۆ پاکستان ناسراو بە هێڵی بۆریی گازی ئاشتی لە مارسی٢٠١٤وە دەسپێکرا بەڵام دەسوەردانی ژمارێک وڵات جێ بەجێ کرانەکەی لەپاکستانی دواخستووە.
ئێران بەڵێنییەکانی لەهەمبەر گرێبەستی هێڵی بۆریی گاز بۆ هەناردەکردنی گاز بۆ پاکستانی جێ بەجێ کردووەو هێڵە بۆرییەکە هەتا نزیک سنووری ئەو وڵاتە سازکراوە.
کەمبوونی وزەی گازو کارەبا، گرانبوونی نرخی سووتەمەنی و وزەو کوژانەوەی لەڕادەبەدەری کارەبا لە پاکستان، کێشەیەکی جیددییە بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە کە حکومەت تائێستا نەیتوانیوە ڕێگاچارەیەکی مەنتقی بۆ بدۆزێتەوە.