فڕانچسکا ئالبانیز : واشنگتون هۆگری نادادگەرییە - نتانیاهۆ دەبێ قۆڵبەست بکرێت
ڕێپۆڕتێری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مافی مڕۆفی فەلەستینیەکان وتی حکومەتی ئەمریکا زیاتر لە دادگەری هۆگری نادادگەرییە .
فڕانچسکا ئالبانیز لە وتووێژێکدا سەبارەت بە لاگری حکومەتی ترامپ لە نتانیاهۆ کە لە دادگای لاهە مەحکوم کراوە بە جینوساید وتی : حکومەتی ترامپ لە باتی دادگەری هۆگری نادادگەرییە. ئەو کاربەدەستەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ناوبراوی بە تازەیی و بە بیانووی هەوڵی ناڕەوا و شەرمهێنەر بۆ ناچارکردنی دادگەی نێونەتەوەیی بە کردەوەی دژی کاربەدەستان ، کومپانیاکان و بەڕێوەبەرانی ئەمریکایی و ئینگلیزی بایکوتی کردووە وتی : وڵاتەکەم ئیتالیا هاوڕێ لە گەڵ یونان و فەرانسا کە ئەندامی پەیڕەوی ناوخۆی ڕومن بە بنیامین نتانیاهۆ کە یە تاوانی ئەنجام دانی جەنایەتی جەنگی و تاوان دژی مڕوڤایەتی لە لایەن دادگای سزای نێونەتەوەیی بەدوادا چوونی بۆ کراوە ئیزنیان دا بە فڕۆکەکەی لە ئاسمانی ئەوانەوە بەرەو واشنگتون دی سی گەشت بکات ئەوە قەبووڵکراوە نییە .