کانونی یه‌که‌م 26, 2017 21:02 Asia/Tehran
  • پێداگریی سیناتوری ئەمریکایی بۆ جێ بەجێ کرانی بەرجام

جێگری سەرۆکی دێموکراتی لێژنەی پێوەندی دەرەوەیی سینای ئەمریکا، لەسە رجێ بەجێ کرانی دروستی بەرنامەی کۆگەنگاوی هاوبەش بەرجام لە لایەن واشنتۆنەوە پێداگری کرد.

" بن کاردین سیناتوری دێموکراتی ئیالەتی مریلەند وجێگری سەرۆکی لێژنەی پێوەندیەکانی دەرەوەیی سینای ئەمریکا ، لەوتووێژ لەگەڵ ماڵپەڕی پولیتیکو وتی: ئەمریکا نابێ یەک لایەنە لە بەرجام بڕواتە دەرێ. ئەم سیناتوردێموکراتە وتی: بە ڕای دێموکراتەکان وکۆمورێخوازان لێژنەی پێوەندیەکانی دەرەوەیی سینا دەبێ بە شێوەی دروست بەرجام جێ بەجێ بکات وئەمریکا نابێ یەک لایەنە لە ڕێککەوتن بچێتە دەرێ. پیداگری لەسەر نەچوونە دەری یەک لایەنەی ئەمریکا لە بەرجام ، لەدۆخێکدایە کە دوناڵدترامپ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ئۆتتۆبەری دووهەزارو حەفدە لە ڕاپۆرتێکدا بۆ کۆنگرە لەبارەی بەرجام ئیدعای کرد کە ئێران پێبەند نەبووە بە م ڕێککەوتنە.

لەگەڵ تەواوبوونی مۆڵەتی یاسایی کۆنگرەی ئەمریکا ، لەبارەی کردەوەی کردەیی لە بارەی بەرجام وبەهۆی ناکۆکیەکانی یاسادانەران بۆ دانی پەسەن کراوی نوێ لەبارەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ، لەکۆتایی دا یاسادانەران جارێکی تر دیاری کرانی چارەنوس لەبارەی بەرجامیان گەڕاندەوە بۆ کۆشکی سپیی . ڕیککەوتنی ناڤۆکی ئێران وتاقمی پێنج کۆیەک " بەریتانیا، فەرانسە، ڕوسیا، چین ، ئەمریکا وئاڵمانیا " لە ژانێڤەری دووهەزاروشازدە جێ بەجێ کراوەبەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێ لە ئەندامانی ئەم تاقمە هەمووکات لە جێ بەجێ کرانی بەرجام بێ بەڵینی دەکات.

سەرپەیڤ