وتە بێژی سوپای پاکستان: سنووری پاکستان لەگەڵ ئێران دەبێتە ناوچەی ئاشتی و دۆستایەتی
وتە بێژی سوپای پاکستان ڕۆژی پێنجشەممە جەختیکرد: سنووری ئەم وڵاتە و ئێران بە مانای ڕاستەقینە دەبێتە سنوری ئاشتی و دۆستایەتی.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "ئاسف غەفور" بە ئاماژە دان بەوەی کە کردەوەکانی دوولایانە بۆ بەهێزکردنەوەی سنوورە هاوبەشەکانی نێوان دوو وڵات و گۆڕینەوەی بە سنووری ئاشتی خەریکە بەڕێوە دەچێت، وتیشی: بوارگەی سنووریی تازەش لە نێوان پاکستان و ئێران دا بۆ هاسانکردنەوەی پرۆسەی هات و چوێ زیارەتکارەکان و دانیشتووانی ناوچەسەر سنوورییەکانی پاکستان و ئێران بەدی دێن .
کۆماری ئیسلامیی ئێران و پاکستان وەکوو دوو وڵاتی دڕاوسێ و برا بە دوای بەهێز کردنەوەی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکانن بۆ پێشگرتن بە چالاکیی ئاژاوە گێران و تاقمە ڕەشەکوژەکان .
ئاژاوە گێرانی چەکدارو بەکرێگیراو لە چەند ساڵی ئەمدواییە بە بەرێوە بردنی ئۆپەراسیۆنی ترۆریستی لە ناوەوەی خاکی پاکستان، ژمارێک لە شارومەندان و سنوورڤانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لە ناوچە سەر سنوورییەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان (باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) شەهید کردووە.