پیداگری سیناتوری ڕووس لە سەر هاوکاری ئاشکرای داعش وئەمریکا
سیناتوری ڕوس چوڵ کردنی ناوچەگەلیک لە سووریا لە ڕیبەرانی داعشی لەلایەن فڕۆکە ئەمریکیەکانی بە هاوکاری نێزیکی نێوان هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ناو دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا لەگەڵ ترۆریستەکان زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری نووستی " فرانتس کلینتسویچ " جێگری سەرۆکی لێژنەی کاروباری بەرەڤانی وئەمنیەتی ئەنجومەنی فیدراسیۆنی سینای ڕوسیا ئەمڕۆ شەممە لە فەیس بوکی خۆی دا نووسیی ، سەربازانی ئەمریکایی لە سووریا ، ترۆریستەکانی داعشی لە لەناوچوونی تۆکمە وتەواو ڕزگار دەکەن چونکە لەوان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەمدیسانی لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی سووریا کە وەبەرپشتیوانی واشنتۆنن ، کەڵک وەردەگرن. کلینتسویچ پیداگری کرد چوونەدەری تاقمێک لە ڕیبەرانی تاقمی ترۆریستی داعش لە لایەن فڕۆکە ئەمریکیەکان لە ناوچەگەلیک لە خاکی سووریا ،هۆکاریکی ڕەزامەندانە لە هاوکاری نێزیکی نێوان ترۆریستەکان وهاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕێبەرایەتی ئەمریکایە . سەرچاوە هەواڵیەکان پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە فڕۆکە ئەمریکیەکان بیست وهەشتی دێسەمبەری دووهەزارو حەفدە ژمارەیەک لە ڕیبەرانی داعشیان لە ناوچەگەلیک لە پارێزگاکانی دەیروزۆر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە ، بردوەتە دەرێ. ئەمریکا وپشتیوانانی ڕۆژئاوایی وعەرەبی کۆشکی سپی ، بەسەرکردایەتی واشنتۆن لەساڵی دووهەزارو یازدە بە مەبەستی ڕۆخانی حکومەتی مەشروعی سووریا ، لەم وڵاتە دەسوەردانی سەربازیان کرد کە بووە هۆ هەتا دەیان هەزارترۆریستی توندڕەو لە وڵاتانی جۆربەجۆری جیان بڕون بەرەوسووریا .