تاقیکاریی مووشەکیی پاکستان
کانونی دوھەم 05, 2018 10:52 Asia/Tehran
هێزی دەریایی پاکستان مووشەکێکی کروزی دەریایی بە توانای پێکانی پاپۆڕەکانی دوژمن لە دەریای عوماندا تاقی کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ مێدیاکانی پاکستان شەوی هەینی ڕایانگەیاند؛ بە تاقی کردنەوەی سەرکەوتوانەی مووشەکی چەنکارەی "حربە" هاوکات لەگەڵ بەرز کردنەوەی ئاستی توانای جەنگاوەریی یەکە دەریاییەکانی ئەم ولاتە ، پێویستی ئیسلام ئاباد بە سیستەمی مووشەکیی هاوچەشن کەم دەبێتەوە.
هەروەها دەریادار "زەفەر مەحموود عەباسی" فەرماندەری هێزی دەریایی پاکستان رایگەیاند کە ئەم وڵاتە بە داڕشتن و ساز کردنی هەموو چەشنە کەرستەی جەنگی، بەرگری لە خاک و بەرژوەندیی نیشتمانیی خۆی دەکات.
پاکستان لە ڕیزی وڵاتانی خاوەن چەکی ئەتۆمییە و هەموو ساڵی چەن مووشەکی نوێی تاقی دەکاتەوە کە زۆربەیان توانای هەڵگرتنی کڵاڤۆکی ئەتۆمییان هەیە.