کانونی دوھەم 09, 2018 08:59 Asia/Tehran
  •  داخوازی ژۆمارێک لە ڕامیارانی  ئەمریکایی  لە تڕەمپ بۆ پاراستنی کۆهەنگاوی بەرجام

ژومارێک لە سەربازانی خانوو نشین ، ئەندامانی کونگرە و دیپلومەتەکان و 52 کارناسی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە نامەیکدا داوایان لە دەوڵەتی دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کرد ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران نەخاتە مەترسیەوە .

بە گوێرەی    ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی  ڕویترز  لە واشنگتونەوە  لە نامەی  دەیان کەس  لە سەربازانی  خانوو نشین  ئەندامانی کونگرە  و دیپلوماتەکانی  ئەمریکا  بۆ تڕەمپ  هاتووە   ئەمریکا لە ڕووبەڕوو  بوونەوە  لە گەڵ  ڕووداوەکانی   ئێران دەبێ وریا  بێت  کە  هیچ کردەوەیک  ئەنجام نەدات  کە بەرنامەی کۆهەنگاو  واتە بەرجام  کە بۆ   ئاسایشی  نیشتمانی  واشنگتون    پێویستە  بخاتە مەترسیەوە .  تڕەمپ  تا دوازدەی  ژانویە  دەبێ  سەبارەت بە   درێژ کرانەوەی  هەڵوەشانەوەی  بایکوتەکان کە بە پێی  بەرجام  هەڵگیراوە  بڕیار  بدات . بە پێی  یاسای  ناوخۆیی تڕەمپ ئەرکمەندە کە هەر  سەد و بیست ڕۆژ  لەوبارەوە  بڕیار بدات . تا بەرلە  پازدەی ژانویە  سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  دەبێ  بڕیار بدات  کە ئایا  ناوبراو  هەروا  دەنگ ئەداتە   پێبەند نەبوونی  ئێران  بە بەرجام  یان نا . کاتێ  کە سەرۆک کۆماری  ئەمریکا یەکەم جار لە مانگی  ئوکتوبر  لە ڕاگەیندرانی بیروڕای  بە کونگرە  پێبەندیی  ئێران  بە بەرجامی  پشت ڕاس نەکردەوە  وا  دێتە بەرچاو  کە ئەگەر   کونگرە لە دەرفەتی   شەست ڕۆژەی   پەسەن کرانی  یاسا  بۆ توند بوونەوە  یان چاکسازی بەرجام  کەڵک وەرنەگرێت  تڕەمپ دەکەوێتە ڕێبازی  چوونە دەر  لەو ڕێککەوتنە .   دوای جێ بە جێ کرانی  ڕێککەوتنی ناڤۆکی  ئێران و پێنج کۆیەک    لە ژانویەی  2016 دەوڵەتی ئەمریکا  وەک یەکێک  لە ئەندامانی  ئەو گرووپە  بەردەوام لە جێ بە جێ کرانی  بەرجام بەڵێنشکێنی کردووە .   کاربەدەستانی کوماری  ئیسلامی  ئێران  بە جاران جەخیتان  کردووە   ئێران تا کاتێک  پێبەندی بەرجام دەبێت  کە لە بەرژەوەندیەکانی  کەڵک وەر بگرێت و ئەگەر بەرجام  سوودێکی نەبێت  هۆیەک  بو پێبەندی  بە بەرجامی نیە .

سەرپەیڤ