ئەندامی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا داسەپانی بایکوتە دژە ئێرانیەکانی بەبنپێکەری بەرجام زانی
ئەندامی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا ، داسەپانی بایکوتەکانی دژە ئێرانی واشنتۆنی بنپێکەری ئاشکرای بەرنامەی کۆهەنگاو بەرجام زانی.
کلکسی داونپورت" ئەندامی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا لە وتووێژ لەگەڵ ئیرنا، وتی: گەڕاندنەوەی بایکوتەکان وڕاگەیاندنی پێبەند نەبوونی ئێران وڕێککەوتنی ناڤۆکی لە لایەن دوناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بنپێکردنی ئاشکرای بەرجام وتەریک کەوتنەوەی زۆرتری ئەم وڵاتە لە ناوکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا دەبێت. ئەندامی ئەنجومەنی پێوەندی دەرەوەیی ئەمریکا وتی: یەکیەتی ئوروپا دەبێ بۆ ترامپ ڕوون بکاتەوە کە چوونە دەر لە بەرجام ، درزوکەلینی نێوان ئەمریکا وئوروپا پەرەپێ ئەدات ودەبێتە هۆی تەریک کەوتنەوەی زۆرتری واشنتۆن. بەپێی یاسای بنەڕەتی پەسەن کراوی کۆنگرەی ئەمریکا لەساڵی دووهەزارو پازدە ، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی ئەرکمەند کرد هەرنەوەد ڕۆژ جاریک ڕاپۆرتێک لەبارەی پێبەندی ئێران بە وادەو بەڵینەکانی بەرجامی بدات بە کۆنگرە وبایکوتە هاوپێوەندەکانی هەڵپەسیرێت. دوناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سێزدەی ئۆکتۆبەر ی دووهەزارو حەفدە وێڕای خۆبواردن لە پشت ڕاست کردنی پێبەندی ئێران بە بەرجام وهەڕەشە بۆ چوونەدەر لە رێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران، بڕیارگرتن لەبارەیەوە سپاردە کۆنگرەی ئەمریکا. ترامپ دەبێ نێوەکانی مانگی ژانێڤەری دووهەزاروهەژدە لەبارەی درێژکردنەوەی لاچوونی بایکوتەکانی ناڤۆکی لەدژی ئێران بە پیی وادەو بەڵینەکانی ئەمریکالە بەرجام بڕیار بگرێت. ئەگەر بیتۆ ترامپ لە درێژ کردنەوەی مەعافیەتی بایکوتی بۆ ئێران خۆ ببوێریت ئەمریکا لە برجام دەچێتە دەرێ.