وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ترەمپ هەینی لەبارەی کۆهەنگاو( برجام) ڕای خۆی ڕادەگەێنێت
وتە بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێی شەممە رایگەیاند" دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ڕۆژی هەینی بڕیاردەگرێت کە ئایا هەڵپەساردنیی بایکۆتەکانی ئێران بە گوێرەی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی (بەرجام) درێژکاتەوە یان نا.
بە گویرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، " دیوید گۆڵدشتاین" وتیسی ترەمپ پێس لە ڕاگەیاندرانیی بڕیارەکەی لەگەڵ "ڕێکس تیلێرسۆ" وەزیری دەرەوە و "جێمز مەتیس" وەزیری بەرگری ئەمریکا دیدار و وتوویژ دەکات .
" ترەمپ" هەینی ١٣ ئۆکتۆبر بی سەرنجدان بە هەشت ڕاپۆرتیی ئاژانسی نیو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی (تائەوکاتە) کەلەوان دا جەختکراوە لە سەر پێبەندیی کۆماری ئیسلامی ئێران بە برجام، خۆیبوارد لە تەیید کردنیی پێبەند بوونی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەم کارەی چارەنووسیی ئەم ڕێککەوتننەی سپاردە کۆنگرەیس تا لەبارەی گەڕانەوەی بایکۆتە ناڤۆکییەکان ی ئێران بڕیار بگرن . کۆنگرەیس ٦٠ رۆژ دەرفەتی بوو تا لەبارەی بەڕێوە بردنیی دیسانەوەی بایکۆتەکان کە بەڕێوە چوونیان بە هۆی بەرجام ڕایردرابوو ،بریار بگرێت بەڵام هیچ کردەوەیەکی لەم بوارە دا ئەنجام نەداوە .
ترەمپ کە تا بە ئێستا دوو جار هەڵپەساردنیی بایکۆتە ناڤۆکییەکانیی ئێرانی ئیمزا کردووە ئێستا دەبێ رۆژی هەینی بۆ سێیەم جار لەم بارەوە بریار بدات ؛ بێتوو ترەمپ بایکۆتە ناڤۆکییەکانی ئێران هەڵنەپسێرێت، لە کردەوە دا ڤاشنگتۆن لە بەرجام دەرواتە دەر.
ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە ڕێگای جێبەجێکرانی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات.
" دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی لایەنەکانی دیکەی بەرجام ، بەرنامەی کردەوەی هاوبەشی وەک ریککەوتننامەیەکی سامناک زانیوە و خوازیاری تێکدانیی بووە ، بەڵام کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و تەنانەت زۆرێک لە کاربەدەستە ئەمریکاییەکان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکان.