ڕێزگرتنی کارناسی ئەفغان لە بەیاناتی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i325065-ڕێزگرتنی_کارناسی_ئەفغان_لە_بەیاناتی_ڕێبەری_مەزنی_ئینقلابی_ئیسلامیی_ئێران
ئەندامی ناوەندی زانستی و فەرهەنگیی کەوسەری ئەفغانستان لە بەیاناتی ریبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە بارەی بارودۆخی خەڵکی ئەو وڵاتە ڕێزی گرت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2018 17:35 Asia/Tehran
  • ڕێزگرتنی کارناسی ئەفغان لە بەیاناتی ڕێبەری مەزنی ئینقلابی ئیسلامیی ئێران

ئەندامی ناوەندی زانستی و فەرهەنگیی کەوسەری ئەفغانستان لە بەیاناتی ریبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە بارەی بارودۆخی خەڵکی ئەو وڵاتە ڕێزی گرت.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی پێنجشەممەی ڕادیۆ دەری دەرەوەی سنووری عەلی واحیدی، وتی: فەرمایشەکانی ئەمدواییەی ڕێبەری مەزنی شۆرشی ئیسلامیی ئێران لە بارەی بارودۆخی خەڵکی ئەفغانستان و هەوڵی ئەمریکا بۆ راگواستنەوەی تاقمی ترۆریستی داعش بۆ باکووری ئەفغانستان، نیشاندەری ئەم ڕاستیەیە کە حەزرەتی ئایەتۆڵڵا خامنەیی ئاگای لە دەرد و مەینەتیی خەڵکی ئەفغانستان و جم وجوڵی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ناوچەکەدایە .

ئەو وتیشی: ئەمریکاییەکان بۆ گەییشتن بە ئامانجەکان و قازانجی خۆیان ڕوو دەکەنە هەرتاوانکارییەک لە ئەفغانستان دا کە ئەم بابەتە لە لایەن خەڵکی ئەفغانستانەوە  ڕەد دەکرێتەوە و خەڵکی ئەم وڵاتە خوازیاری چوونە دەری  هێزە ئەمریکاییەکانن لە ئەفغانستان .  ئەندامی ناوەندی زانستی و فەرهەنگیی کەوسەری ئەفغانستان بە باسکردنی ئەم باتە کە هۆکاری سەرەکیی نائەمنییەکان لە ئەفغانستان، ئەمریکایە جەختیکرد، بە هەموو تاوانکارییەک کە ھێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان ئەنجامیان داوە بەڵام کاربەدەستانی ئەم وڵاتە خوازیاری ئامادە بوونی هێزە ئەمریکاییەکانن بە بیانووی جۆر بە جۆر لەوان دابینی ئاسایش لە ئەفغانستان دا کە نیشاندەری سیاسەتە دژ بەیەکەکانی کاربەدەستە ئەمریکاییەکانە.

تاوسەندنی نائەمنی و چالاکیی تاقمە ڕەشەکوژەکان لە ئەفغانستان لە حالێکدایە کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی ٢٠٠١ ەوە بە بیانووی خەبات دژی ترۆریسم  و دابینی  ئاسایش لە ئەفغانستان دان.

 بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کاربەدەستانی کابۆل ، ئامادەبوونی لەشکەریانی ئەمریکایی لە ئەفغانستان تەنیا دەبێتە هۆی تاوسەندنی نائەمنی، ترۆریسم و بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبەر لەم وڵاتە دا .