شوبات 06, 2018 18:39 Asia/Tehran
  • تەقەکردن لە خەڵک لە مارسەی فەرانسە

سەرچاوەکانی هەواڵی خۆجیی لە فەرانسە لە تەقە کردن لە خەڵک لە شاری بەندەری مارسەی هەواڵ ئەدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری سپۆتنیک ، پیاویکی نەناسراو خەڵکی دایە بەر گوللە بەڵام هەتا ئێستاکە ژماری بریندارانی ئەگەریی ئەم ڕوداوە بڵاونەکراوەتەوە. هێشتا لە بارەی ویست وهۆگری ئەم تەقەیە هیچ زانیاریەک بڵاونەکراوەتەوە وپۆلیس هەڵمەتی تایبەتی بۆ کۆنتروڵی دۆخەکە دەسپێکردووە. ئەم ڕاپۆرتە باس لەوەدەکات پۆلیسی مارسەی لەبارەی ترۆریستی بوونی ئەم تەقەیە شک وگومانی دەربڕی ولەبیروڕادەربڕینی خیرا وئاشکرا خۆی بوارد. فەرانسە دوابەدوای پەلامارەکانی ترۆریستی ساڵی دووهەزارو پازدە لە دۆخی ئەمنیەتی تایبەت دایە هەتا ئەمەکە لە ئۆکتۆبەری دووهەزارو حەفدە ، یاسای بەرنگاربوونەوەی ترۆریسم پەسەن کرا کە دەوترا لەم یاسایە ، زۆرێک لە یاساوڕێسای دۆخی تایبەتی ، هەمیشەیی کراوە/.

سەرپەیڤ