شوبات 10, 2018 13:31 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ڕوسیا لە رێکخراوی نەتەوەکان: بەرجام بۆ پێداچوونەوە و لێکدانەوەی دووبارە نابێت

باڵوێزی ڕوسیا لە رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی هەینی لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەڤزیۆنی "ڕوسیا ٢٤" جەختیکرد ، بەرجام بۆ پێداچوونەوە و لێکدانەوەی دیسانەوە نابێت .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا ،" واسیلی نەبنزیا" بەڕاشکاوی وتی شکستی بەرجام داهاتیی سەڵبی دەبێت.

 وەزیری دەرەوەی ڕوسیایش رۆژی جوار شەممە جەختیکردەوە هەوڵەکان  بۆ تێکدانی  ڕیککەوتنیی  ناڤۆکی ئێران  وتاقمی پێنج کۆیەک، دواهاتیی قوورسی بە دواوە دەبێت .

 " سرگئی لاڤرۆف"  خوازیاری پێبەند بوونی  هەموو لایەنەکان بە ەبرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەس " بەرجام" بوو.

 ڕێککەوتنیی ناڤۆکی ئێران و گرووپی پێنج کۆیەک( بەریتانیا ، فەرەنسا، ڕوسیا ، چین ، ئەمریکا و ئەڵمانیا) لە ژەنیڤەری ٢٠١٦ەوە جێبەجێکراوە بەڵام  دەولەتی ئەمریکا وەکوو یەک لە ئەندامانی ئەم گرووپە بەردەوام لە ڕێگای جێبەجێکرانی بەرجام پەیمان شکێنی  دەکات.

"دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی لایەنەکانی دیکەی بەرجام ، بەرنامەی کردەوەی هاوبەشی وەک ریککەوتننامەیەکی سامناک زانیوە و خوازیاری تێکدانیی بووە ، بەڵام کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی و تەنانەت زۆرێک لە کاربەدەستە ئەمریکاییەکان نەیاری ئەم کردەوە دوژمنکارانەی سەرۆک کۆماری  ئەمریکان.                                     

 

 

 

سەرپەیڤ