ڕۆڵی ڕیاز ، تیلئەبیب و ڤاشگتۆن لە تەشک گرتنی تاقمی ترۆریستیی داعش
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i326195-ڕۆڵی_ڕیاز_تیلئەبیب_و_ڤاشگتۆن_لە_تەشک_گرتنی_تاقمی_ترۆریستیی_داعش
بەڕێوە بەری بڵاڤۆکی " وێترنێز توودەی" ـی ئەمریکا بەڕاشکاوی وتی ریاز تیلئەبیب و ڤاشگتۆن لە تەشک گرتنی تاقمی ترۆریستیی داعش دا ڕۆڵیان بووە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 10, 2018 10:02 Asia/Tehran
  • ڕۆڵی ڕیاز ، تیلئەبیب و ڤاشگتۆن  لە تەشک گرتنی تاقمی ترۆریستیی داعش

بەڕێوە بەری بڵاڤۆکی " وێترنێز توودەی" ـی ئەمریکا بەڕاشکاوی وتی ریاز تیلئەبیب و ڤاشگتۆن لە تەشک گرتنی تاقمی ترۆریستیی داعش دا ڕۆڵیان بووە .

 "جیم دین" بەڕێوە بەر و بەرپرسیی بڵاڤۆکی " وێترنێز توودەی" ـی ئەمریکا، رۆژی هەینی لە وتوویژ لەگەڵ:  پرێس تی ڤی وتی بەڵەگەکان وا لەبەردەست دان سەلمینەری ئەم بابەتەن  ئەمریکا لە مەڕ پێکهاتنیی تاقمی  ترۆریستی  داعش دا رۆڵی بووە .

 ئەم جالاکڤانە میدیاییەی ئەمریکایی وتیشی عەرەبستانی سەعوودی و رژیمی ئیسرائیل یش تەنانەت  پێش لە ئەمریکا  هەوڵیان داوە بە پشتگریی لە ترۆریستان  دەوڵەتی شەرعی سوریا سەرنخوون بکەن بەڵام لەم کارەیان دا سەرنەکەوتن.

 جیم دین جەختیکردەوە ڕێکخراوی هەڵاوگری ناوەندی  ئەمریکا "سی ئای ئەی" یش چەک و چٶڵی زۆری لە ڕۆژهەڵاتیی ئەوروپاوە ڕەوانەی سوریا و عێراق کرد بۆ کەڵک وەرگرتنی ڕەشەکوژەکان .

 ئەمریکا و چەند وڵاتی هاوپەیمان، لە ئاگۆستی ٢٠١٤ەوە بە بیانووی خەبات  دژی تاقمی ترۆریستی داعش ، بە دەر لە چوار چێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هەماهەنگیی لەگەڵ دەوڵەتی سوریا هاوپەیمانیان پێکهێناوە .

 ئەم هاوپەیمانیە ئەمریکاییە تا بە ئێستا زۆرێک  لە شارومەندانی بێ سووچ و تاوانی سوری بە تایبەت لە ستانەکانیی " دەیرۆزوور"،"ڕەققە" و " حەڵەب" لە خاک و خوین دا گەوزاندووە .