دەسپێبوونی کۆنفڕانسی ڤاڵدای لە مۆسکۆ ، پرسی کورد یەکێک لە تەوەرەکانیەتی
کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ڤاڵدای 2018 بە فەرمی لە مۆسکۆ دەست بە کار بوو .
بەپێی راپۆرتی ئیرنا، کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی ڤاڵدای بە ناوی"روسیا لە رۆژهەڵاتی ناڤین ، دەورگێڕان لە هەموو بوارەکاندا " سەر لەبەیانی ئەمڕۆ دوشەممە بە کاتی خۆجێیی بە وتەکانی محەممەد جەواد زەریف و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیرانی دەرەوەی ئێران وروسیا دەست پێبوو .
بیرمەندان و کاربەدەستانی نزیکەی 30 وڵاتی جیهان لەم کۆنفڕانسەدا لە لە بارەی ڕەوشی دوای داعش لە سوریا ، ئاسۆی تێکهەڵچوونەکانی فەلەستین و رژێمی ئیسراییل ، بارودۆخی یەمەن ، میکانیسمەکانی یارمەتی دانی لیبی ، پرسی کورد ، دەوری سوریا و ئێران لە رۆژهەڵاتی ناڤین و رێگاکانی کەمکردنەوەی بارگرژیەکانی ناوچەیی ، لە هەشت پەنەلی پسپۆڕیی بیروڕا دەگۆڕنەوە .
یانەی وتووێژی ڤاڵدی لە گرنگترین و بە ئیعتبارترین ئەنستیتۆ و بیرکەدەکانی روسیا لە ئاستی جیهانی دایە کە هەر ساڵ کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی بە ئامادەبوونی بیرمەندان و کاربەدەستانی باڵای وڵاتانی جیهان لە بابەتی جۆربەجۆر و گرنگی نێودوەڵەتیی بەڕێوە دەبات .
کۆنفڕانسی ڤاڵدای 2018 لە هوتێل کۆنتینانتاڵی مۆسکۆبەڕێوە دەچێ .