باڵوێزی ئێران لە بەریتانیا: ناکۆکی بەریتانیا وئەورووپا لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بەرجام جیددییە
باڵوێزی ئێران لە بەریتانیا، هەڵوێستی تاران و لەندەن لەمەڕ پاراستنی ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی و نەیارەتی بەرامبەر هەرچەشنە گۆڕانکارییەک لەو دا بە هاوچەشن زانی و پێداگری کرد : ناکۆکی بەریتانیا و وڵاتانی ئەورووپی لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام جیددییە.
حەمید بەعیدی نەژاد بە ئاماژەدان بەسەفەری سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە بواری سیاسی بۆ لەدەن، شەوی هەیندی لە نێو تلگرامەکەی دا نووسی : ئێران و بەریتانیا لەسەر پاراستنی ئیعتباری بەرجام و نەیارەتی بەرامبەر هەرچەشنە گۆڕانکارییەک لەم ڕێککەوتنە بەهەرشێوەیەک کە دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا پێشنیار بکات، هاوبیروڕان کەلەم بارەوە وتووێژی گرینگیش بۆ چۆنیەتی هەڵس و کەوت کردن لەگەڵ گرفتەکانی بەرجام لەنێوان تاران و لەندەن کراوە.
بەعیدی نەژاد بەڕاگەیاندنی ئەمەی ئێران و بەریتانیا ناکۆکی بیروڕایان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی بەیەکەوە هەیە وتیشی : بە سەرنجدان بە هاوبەشی دوولایەنە سەبارەت بە کۆتایی دانی خێرا بە شەڕی یەمەن کە شەڕێکی بەتەواوی نامرۆییە، ئێران و بەریتانیا بۆ کۆتایی دان بە قەیرانی یەمەن بڕیاری گرینگیان داوە.
باڵوێزی ئێران بە بەریتانیا وتیشی : عەراقچی لە سەفەر بۆ لەندەن نەیارەتی خۆی بەرامبەر دانانی خاڵێک بۆ ئیدانەکردنی ئێران لە ڕەشنووسی پێشنیارکراو لە پرسی یەمەن لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند کە بڕیاردرا ڕاوێژکارییەکانی چڕوپڕی ئێران و بەریتانیا بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتە، درێژەی هەبێت .
بەعیدی نەژاد وتیشی : وتووێژەکانی عەراقچی لەسەفەر بۆ بەریتانیا زۆر ئاشکرا، بە دوور لە تەعاروف و ورد بووە و دوو لایەن هەوڵێکی ئاشکرا و بەرچاویان بۆ چارەسەرکرانی هەندێ لە نیگەرانییەکانی هاوبەش گرتووە و لێکۆڵینەوەی ئەم لێک گەیینانە دەورێکی گرینی لە هاسانکاری سات وسەودای ئابووری دوو وڵات و کەم بوونی ناکوکییەکان لەئاستی ناوچە دا دەبێ .
سەید عەباس عەراقچی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاروباری سیاسی ، لە سەرووی شاندێکی سیاسی بەمەبەستی بەشداریکردن لە وتوێژەکانی سیاسیی ئێران و بەریتانیا سەردانی لەندەنی کردووە.