فەڕانسەو ئاڵمان: ڕووسیا داکۆکی بکا لە ئاگربڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i328075-فەڕانسەو_ئاڵمان_ڕووسیا_داکۆکی_بکا_لە_ئاگربڕ_لە_غوتەی_ڕۆژهەڵاتیی_سووریا
کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند، سەرانی فەڕانسەو ئاڵمان، لەنامەیەکدا بۆسەرۆک کۆماری ڕووسیا داوایان لەناوبراو کرد داکۆکی بکات لەئاگربڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 24, 2018 08:57 Asia/Tehran
  • فەڕانسەو ئاڵمان: ڕووسیا داکۆکی بکا لە ئاگربڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریا

کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند، سەرانی فەڕانسەو ئاڵمان، لەنامەیەکدا بۆسەرۆک کۆماری ڕووسیا داوایان لەناوبراو کرد داکۆکی بکات لەئاگربڕ لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، کۆشکی ئێلیزە رۆژی هەینی ڕایگەیاند: ئەو نامەیە هاوکات لەگەڵ ئامادەبوونی ئێمانۆئێل مەکرۆن و ئانگێلا مێرکڵ لە کۆبوونەوەکانی سەرانی یەکێتیی ئوروپا لە بروکسل بۆ مۆسکۆ نێردرا و تێیدا داوا لە ڕووسیا کراوە هەتا داکۆکی بکات لە ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ جێگیرکرانی ئاگربڕی سی ڕۆژە لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی.

بەرپرسانی ڕووسی پێشتر ڕایانگەیاند، بەرپرسایەتی قەیران لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لەئەستۆی ئەو دەوڵەتانەیە کە لە تیرۆریستان داکۆکیی دەکەن و مایەی مانەوەیان لە سووریان.

دانیشتنی ڕۆژی هەینیی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش بۆ تاووتوێی گۆڕانکارییەکانی سووریا، دواکەوت.

ئۆپراسیۆنی سوپای سووریا، بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی تیرۆریستان و بەرهەڵستکاران لە غوتەی ڕۆژهەڵاتیی دەمشق بووەتە مایەی نیگەرانی لایەنگرە ڕۆژاواییەکانیان.