ھەڵدانی دروشمی دژی ئیسرائیل لە زانکۆی ڤیرجینیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i328337-ھەڵدانی_دروشمی_دژی_ئیسرائیل_لە_زانکۆی_ڤیرجینیا
خوێندکارانی زانکۆی ڤیرجینیا لە ئەمریکا بە بەرپا کردنی ئاھەنگێک دژی ڕژێمی ئیسرائیل دروشمیان ھەڵدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 26, 2018 06:12 Asia/Tehran
  • ھەڵدانی دروشمی دژی ئیسرائیل لە زانکۆی ڤیرجینیا

خوێندکارانی زانکۆی ڤیرجینیا لە ئەمریکا بە بەرپا کردنی ئاھەنگێک دژی ڕژێمی ئیسرائیل دروشمیان ھەڵدا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی تایمزی ئیسرائیل، ئەم ئاھەنگە لە لایەن کاربەدەستانی زانکۆی ڤیرجینیاو بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە لەشکریانی یەدەکی سوپای ئیسرائیل بەرپا کرا بوو.

ئاھەنگەکە بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین و ھەڵدانی دروشمی دژی ئیسرائیلی تێک چوو.

خوێندکارانی  ئەمریکی لەم ئاھەنگەدا لە حاڵێکدا دژی ئیسرائیل دروشمیان دەدا کە لە ڕاوەرگرتنێکی ئەم دواییەی تەلەفزیۆنی سی ئێن ئێن، دوو لە سێی جەماوەری ئەمریکا ڕایانگەیاند کە ئەمریکا نابێ لە کێشەی فەلەستین و ڕژێمی ئیسرائیل دا پشتی زایونییەکان بگرێت.

ھەروەھا بە پێی ڕاوەرگرتنێک لە سەدا چل و پێنجی جەماوەری ئەمریکا نەیاری بڕیارەکەی داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری  وڵاتەکەیان بۆ بە فەرمی ناسینی قودسن وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی.

گەڵاڵەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس لەگەڵ کاردانەوەی توندی فەلەستینییەکان و کۆمەڵگای جیهانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە . ناتانیاهۆ بەردەوام ترەمپی وەک پشتیوانێکی بەهێزی ڕژێمی داگیرکەری قودس ناساندووە .

داناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرباری دژایەتییە بەربڵاوە ناوچەیی و جیهانیەکان ڕایگەیاندووە کە: بەیتولموقەددەس وەکوو پێتەختی ڕژێمی زایونی بە فەرمی دەناسێت و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش کردووە کە بەستێن بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەلەبیبەوە بۆ بەیتولموقەددەس خۆش کات.