ئادار 10, 2018 14:35 Asia/Tehran
  • لۆدریان : پێویستیی پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە جێبەجێ بوونی بەرجام

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە پێبەندبوونی هەموو لایەنەکان بە جێبەجێ بوونی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ( بەرجام ) ی بەپێیوست زانی .

ژان ئیڤ لۆدیران وەزیری دەرەویە فەڕەنسە لە دیمانەیەکدا لە گەڵ کەناڵی دەنگوباسی سی نیوز لە بارەی سەردانەکەی بۆ تاران و وتووێژ لە گەڵ کاربەدسەتانی ئێرانی گوتی لە دانوستان لە گەڵ کاربەدەستانی ئێرانی لەسەر جێبەجێ کرانی بەرجام جەخت کرایەوە .

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە ، لە درێژەدا وتیشی ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆکی فەڕەنسە لە دیداری داهاتووی خۆیدا لە گەڵ دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا داکۆکی پاریس لە جێبەجێ بووەنی رێککەوتنی ناڤۆکی لە گەڵ ئێران باس دەکات .

بە وتەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە ، دەبێ وتووێژەکان درێژە پێبدەین و ئەم ڕەوتە درێژەی دەبێ .

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە هەروەها وتی ڕۆڵی ئێران لە بەدیهێنانی سەقام لە ناوچەدا و لە سوریا پێویستە .

ژان ئیڤ لۆدریان حەوتەی رابردوو لە دیداری کاربەدستانی ئێرانی دا هەوڵی دا وێڕای پێداگری لەسەر پێبەندبوونی پاریس بە پاراستنی رێککەوتنی ناڤۆکی ، نیگەرانیەکانی ئەمڕیکا و هاوپەیمانانی رۆژاوایی کۆشکی سپی لە بارەی توانایی بەرگری موشەکیی و رۆڵی ناوچەیی ئێرانی بە هەڕەشەیەک بۆسەر بەرجام بزانێ .

موحەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران یش لە وڵامی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسە گوتی ئوروپا دەبێ وێڕای جێبەجێ کردنی بە تەواوەتی بەڵێنەکانی خۆی لە بەرجامدا ، رێگا نەدات ئەمریکا بە بەڵێن شکێنیەکانی خۆی داوای نامەنتیقی و نامافەوانی بێنێتە گۆڕ .

.................

 

سەرپەیڤ