رووسیا و دەرکردنی بیست و سێ دیپلۆماتی ئینگلیزی
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، بیست و سێ دیپلۆماتی ئینگلیزی پاش کردەی ئەم دواییەی لەندەن لەهەمبەر دیپلۆماتە ڕووسەکان، دەرکراون.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ڕاشا تودەی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند، چالاکیی ناوەندی فەرهەنگیی بەریتانیا لە مۆسکۆ ڕاگیراو کۆنسولخانەی ئەو وڵاتە لە شاری سەن پترزبورگ، داخرا.
ئەو بڕیارەی ڕووسیا دوای ئەوە گیرا کە وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ دووهەم جار لۆری بریستوو باڵوێزی لەندەن لە مۆسکۆی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بانگ کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا هەروەها وشداریی بە لەندەن دا، بێتوو کردەیەکی نوێ لەدژ ڕووسیا لەلایەن ئینگلیزەوە ئەنجام بگرێ، ئەو وڵاتە مافی هەنگاونانی بەرامبەری هەیە.
سێرگئی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوێنێ هەینی وتبووی: بێگومان بەدەرکرانی دیپلۆماتە ئینگلیزییەکان لە وڵاتەکەی ، وەلامی کردەی ئەم دواییەی لەندەن دەداتەوە.
ترێزا مای سەرۆک وەزیرانی ئینگلیز رۆژی چوارشەممە ١٤ی مارس بەدووپات کردنەوەی ئیدیعای دەستتێدابوونی ڕووسیا لەژەهراوی کرانی سکریپال سیخوڕی دوولایەنەی بەڕەگەز ڕووس و کچە٣٣ ساڵانەکەی کە حەوتەی ڕابردوو لەشاری سالزبێری لەباشووری لەندەن، بێهۆش و ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، فەرمانی دەرکردنی بیست و سێ دیپلۆماتی ئەو وڵاتەی لەخاکی بەریتانیا دەرکرد.
ڕووسیا لەبەرامبەردا، ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردەوەو وتوویەتی، بەریتانیا بەم تۆمەت پاڵدانانەی بەنیازە بیروڕای گشتیی کۆمەڵگای جیهانی بەلاڕێدا ببات.