دان پیدانانی پێنتاگۆن بە بێ دەستەڵاتیی ئەمریکا لە بەرامبەر چەک و چۆڵی ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i331636-دان_پیدانانی_پێنتاگۆن_بە_بێ_دەستەڵاتیی_ئەمریکا_لە_بەرامبەر_چەک_و_چۆڵی_ڕووسیا
کاربەدەستێکی پایەبەرزی پێنتاگۆن دانی بەوەدا نا کە، ئەمریکا لە بەرامبەر چەک و چۆڵی تازەی واوەدەنگی ڕووسیادا خۆی پێ ڕاناگیرێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 22, 2018 14:36 Asia/Tehran
  • دان پیدانانی پێنتاگۆن بە بێ دەستەڵاتیی ئەمریکا لە بەرامبەر چەک و چۆڵی ڕووسیا

کاربەدەستێکی پایەبەرزی پێنتاگۆن دانی بەوەدا نا کە، ئەمریکا لە بەرامبەر چەک و چۆڵی تازەی واوەدەنگی ڕووسیادا خۆی پێ ڕاناگیرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ئێکسپێرێسی چاپی بریتانیا، جان ھایتێن سەرکردەی ناوەندی سەرکردایەتیی ستراتژیای ئەمریکی، لە کۆبوونەوەی بیسیاریی لێژنەی ھێزە چەکدارەکانی سێنای ئەمریکا وتی: ڕووسیاو چین بەشێوەیەکی چالاکانە بەدوی تەکنۆلۆژیای چەکەمەنیی واوەدەنگەوەن و ئەمریکاش بەس تەماشاوانی تاقیکاریی تواناییەکانیانە.

بەقسەی ئەم کاربەدەستە پایەبەرزە سەربازییەی ئەمریکا، چەکەمەنیی واوەدەنگ کە لە موشەکی باڵستیک دەچێت، دەتوانێ ھەتا توێژەکانی خوارەوەی گەردوون بەرز بێتەوەو بە گەڕانەوەی خێرا لە ئاستێکی یەکدەست دا بفڕن.

ھایتێن وشداریی دا کە، پێنتاگۆن ھیچ سیستێمێکی بەرگریکارانەی لە بەرامبەر چەکی واوەدەنگ دا پێ نییە کە بتوانێ ڕێ لە دامەزران و بەکارھێنرانی دژی ئەمریکا بگرێت.

سەرکردەی ھێزی ئاسمانیی ئەمریکاش پێشتر ڕووسیای وەک یەکێک لە ھەڕەشە گرینگە سەربازییەکانی دژی ئەمریکا ناو بردبوو و وتبووی کە، ئەمریکا دەبێ دەستبەجێ ئاستی توانایی بەرەڤانیی خۆی بەرزو نۆژەن کاتەوە.