ڕووسیا : موسکو بە تالیبان یارمەتی چەکەمەنی نادات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا شەوی پێنجشەمە جارێکی دیکە بانگەشەی مێدیا ئەمریکاییەکانی لە مەڕ یارمەتی سەربازی ڕووسیا بە تاقمی تالیبانی ڕەت کردەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا ، ماریا زاخارووا ؛ هەروەها ئاماژەی کرد جەنایەتەکانی واشنگتون لە ئەفغانستان و وتی : ئەمریکا کوشتاری کەسانی مەدەنی بە هۆی پەلامارە ئاسمانیەکانی ئەو وڵاتەی بۆ سەر ناوچە ئاوادانەکان لە ئەفغانستان ڕەت دەکاتەوە . ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە ساڵی 2001 بە بیانووی خەبات بە دژی تڕوڕیزم و دابینی ئاسایش لە ئەفغانستان پەلاماریلن کردە سەر ئەفغانستان بەڵام لەو کاتەوە تا ئێستا نائەمنی تڕوڕیزم و بەرهەمهێنانی مادەی سڕ کەر لە ئەفغانستان پەرەیەکی بەرچاوی سەندووە . زاخاروو سەبارەت بە پرسی ئیسکریپالیش وتی شەپۆلێکی گەورە لە هەواڵە دروەکان لە پرسی ئیسکریپال لە لایەن بریتانیاوە بە دی هاتووە . سێرگێیی ئیسکریپال و کچەکەی چوارەمی مارس لە بریتانیا بە مادەیەک کە لەندەن بانگەشە دەکان مادەی کیمیایی سەربازی بووە ژاراوی کران . بریتانیا ، ڕووسیا بە بەرپرسی ژاراوی بوونی ئیسکریپال و کچەکەی دەزانێ ئەوە لە حاڵێکدیاە کە ڕووسیا ئەو تومەتەی ڕەت کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئامادەی هاوکاری لە گەڵ بریتانیا بو دوزینەوەی ڕاستیە .