لاڤرۆڤ : هاوبەشیی تۆکمە ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەمانە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i333292-لاڤرۆڤ_هاوبەشیی_تۆکمە_ئەولەویەتی_سیاسەتی_دەرەوەمانە
وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند : هاوبەشیی تۆکمە و هاریکاریی ستراتژیک لە گەڵ چین ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەکیی روسیایە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 06, 2018 14:28 Asia/Tehran
  • لاڤرۆڤ : هاوبەشیی تۆکمە ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەمانە

وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند : هاوبەشیی تۆکمە و هاریکاریی ستراتژیک لە گەڵ چین ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەکیی روسیایە .

بەپێی راپۆرتی سپۆتنیک ، سێرگی لاڤرۆڤ رۆژی پێنجشەممە لە چاوپێکەوتنی وانگ یی ، هاوشانی چینیی خۆی لە مسکۆ گوتی : پێوەندیی چین و روسیا ، نمونەی درەوشاوەی بەشداریی دسەڵاتە گەورەکان و یەکێک لە هۆکارکانی سەقامی سیاسەتی نێودەوڵەتیە .

وەزیری دەروەی روسیا هەروەها گوتی : مسکۆ و پیکەن نمونەی دیاری شێوازی بەرپرسانە و هاوسەنگ بە ئامانجی چارەسەریی پرسە نێودەوڵەتیەکان و بەهێزکردنی هاریکاریی نێودەوڵەتیە لە هەموو ئاستەکاندا .

وانگ یی وەزیری دەرەوەی چینیش گوتی : پیکەن لە پێوەنیدەکانی خۆی لە گەڵ مسکۆ دڵنیایە و ئەم دڵناییە لەسەر بنەمای پەرەی هاریکاریی دو قۆڵیی لە بواری جیاجیادا ، هاواهەنگیی نزیکیی دوو وڵات لە پرسە نێودەوڵەتیەکان و زیاد کردنی ئاڵووێڕی دوو وڵاتە .