باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا: بایکۆت و گەمارۆکانی واشنگتۆن، گەلی ڕووسیای کردۆتە ئامانج
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i333374-باڵوێزخانەی_ڕووسیا_لە_ئەمریکا_بایکۆت_و_گەمارۆکانی_واشنگتۆن_گەلی_ڕووسیای_کردۆتە_ئامانج
باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە بازرگانان و کۆمپانیا ڕووسییەکان، سەرەنجام، سێرە دەگرێتە گەلی ڕووسیا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 07, 2018 09:43 Asia/Tehran
  • باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا: بایکۆت و گەمارۆکانی واشنگتۆن، گەلی ڕووسیای کردۆتە ئامانج

باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا ڕایگەیاند، گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە بازرگانان و کۆمپانیا ڕووسییەکان، سەرەنجام، سێرە دەگرێتە گەلی ڕووسیا .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەڕانسە، باڵوێزخانەی ڕووسیا لە ئەمریکا لەپەیجەکەی لە فەیسبووکدا نووسی؛ لە گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا بەباشی هۆگریی واشنگتۆن بە دابەش کرانی کۆمەڵگای ڕووسیا بەچەند کەرتەوە، بەرچاو دەکەوێ. ئەو سیاسەتە بەرەوپێش ناچێ چونکە خەڵکی ڕووسیا هەردەم کاتی زەخت وگوشارە دەرەوەییەکان لەدەوری ڕێبەرەکەیان کۆدەبنەوە.

ڤیاچسلاڤ ڤۆڵۆدین سەرۆکی دومای ڕووسیاش لەبارەی گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە ڕووسیا وتی: ئامانجی گەمارۆکانی ئەمریکا، لاوازکردنی ڕووسیاو ئابووریی ئەو وڵاتەیە.

بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا سی و هەشت کەسایەتی و کۆمپانیا دەگرێتەوە.

نێوەڕاستی مانگی مارسیش بیست و چوار کەسایەتی و کۆمپانیای ڕووسی لەکاردانەوە بەوەی وا ئەمریکا ناوی دەنێت دەسوەردانی مۆسکۆ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا، بایکۆت کران.