پێ داگرتنی ڕووسیا لەسەر وەڵامدانەوە بە سزا نوێیە سەپێندراوەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i333574-پێ_داگرتنی_ڕووسیا_لەسەر_وەڵامدانەوە_بە_سزا_نوێیە_سەپێندراوەکانی_ئەمریکا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: وڵاتەکەی شێلگیرانە وەڵامی سزاو گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بەمۆسکۆ، دەداتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 09, 2018 05:11 Asia/Tehran
  •  پێ داگرتنی ڕووسیا لەسەر وەڵامدانەوە بە سزا نوێیە سەپێندراوەکانی ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا پێی داگرت: وڵاتەکەی شێلگیرانە وەڵامی سزاو گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بەمۆسکۆ، دەداتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ماریا زاخارۆوا لە کاردانەو بە بایکۆتە نوێکانی ئەمریکا دژ بە مۆسکۆ ڕایگەیاند، مۆسکۆ پێڕستێک وەڵامی شیمانەیی بۆ گەمارۆ نوێکانی ئەمریکا دژ بە مۆسکۆ ئامادە کردووەو خەریکی تاووتوێکردن و جێ بەجێ کردنیانە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی "ڕووسیا یەک" وتی : گەمارۆ و سزا سەپێندراوەکانی ڕۆژاوا بەسەر ڕووسیا، بەشێکە لە ستراتژیای گوشاری وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئەو وڵاتانە بە سەپاندنی گەمارۆکان هەوڵ دەدەن ڕووسیا بخەنە ژێر گوشار بەڵام قەت سەرکەوتوو نابن.

وەزارەتی دارایی ئەمریکا شەشی ئاڤریل ڕایگەیاند، سزای نوێی بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە بە بیانووی دوژمنایەتی ڕووسیا لەگەڵ "دیموکراسیی رۆژاوایی" و ڕایگەیاند، ئەو بایکۆت و گەمارۆیانە ٣٨ بازرگان و کەسایەتیی فەرمیی ڕووسیا دەگرێتەوە.