وتووێژی کاربەدەستانی ئەورووپی بۆ داکۆکی کردن لە بەرجام
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەورووپا و وەزیری دەرەوەی بەلژیک بە ئامانجی داکۆکی کردن لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی واتە بەرجام، دیداریان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، فێدێریکا موگرینی ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتیی ئەوروپا و دیدیە رێندێرز وەزیری دەرەوەی بەلژیک لەم چاوپێکەوتنەدا سەبارەت بە داکۆکی کردن لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتووێژیان کرد.
لیژنەی پێوەندی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەوروپاش ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەیەک دا وێڕای پێداگری لەسەر گرینگایەتی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی بۆ ئاسایشی ئەورووپا، ڕێکارەکانی پاراستنی ئەم ڕێککەوتنەی لێک دایەوە و پێداگری کرد کە ئەورووپا دەبێ بۆ چوونەدەری بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە بارمتەی دەوڵەتی ئەمریکا، هەوڵ بدات.
هایکۆ ماس ، وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیش لەم چاوپێکەوتنە لەگەڵ کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا لەوان ژان کلود یونکەر سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا و هەروەها وەزیری دەرەوەی بەلژیک سەبارەت بە داکۆکی کردن لە بەرنامەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، وتووێژی کرد .
وەزیری دەرەوەی ئاڵمانیا بەرلەمەش داکۆکی کردن لە بەرجامی وەک یەکێک لە کارە سەرەکییەکان خستوەتە دەستووری کاری خۆیەوە .
هاوکات لەگەڵ هەوڵەکانی ئەمریکا بە دژی ڕێککەوتنی ناڤۆکی، کاربەدەستان و دامەزراوە جۆربەجۆرەکانی یەکێتیی ئەورووپاش ، هەوڵ و وتووێژەکانی خۆیانیان بۆ لێکدانەوەی ڕێکارەکانی پاراستنی بەرجام، پەرە پێ داوە.
ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج ویەک لە ژانیڤەری ساڵی 2016 چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەک یەکێک لە ئەندامانی ئەم تاقمە، هەمووکات لە جێبەجێ کردنی بەرجام پەیمان شکێنی دەکات.