نیسان 15, 2018 17:36 Asia/Tehran
  • لوبلاگ: ترەمپ بە دوای شاردنەوەی گرفتە نێوە خۆییەکانە

ماڵپەرێکی دەنگ وباسی ئەمریکایی نووسی ، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە بە پەلامار دانی سوریا بە دوای ئەمەیە کە سەرنجی بیرو ڕای گشتی لە ڕێسواییەکانی سیاسی ناوەوەی ئەمریکا بە لاڕێدابەرن.

 ماڵپەری دەنگ وباسی لووبلاگ لە لێکدانەوەی دا نووسی، هەرچی مەسەلە و گرفتەکانیی نێو خۆی ئەمریکا "داناڵد ترەمپ" سەرۆکی ئەو وڵاتە بەرتەسکتر دەکاتەوە ، هەنگاوەکانی کارەساتباری ئەو بۆ بەلاڕێدابردنیی بیرو ڕای گشتی بەمەسەلە نێو خۆییەکان، زۆرتر دەبێتەوە .

 ئەم ماڵپەرەی دەنگ وباسە بە ڕەخنە گرتن لە پەلاماری  مووشەکی ئەمریکا بۆ سوریا وتیشی؛  کردەوەی دیکەیش بۆ یارمەتی دانی خەڵکی سوریا هەیە کە ئەمریکا بتوانێ ئەنجامیی بدات بەڵام بۆردۆمانی سوریا لە هەر بارودۆخێک دا ،کردەوەیەک نییە کە بتوانێ بۆ خەڵکی سوریا بە قازانج بێت.

 ئەم ماڵپەرەی ئەمریکایی بەڕاشکاوی وتی،ترەمپ لە برگەکانی دیکەیش بە سەرتر نیشان دانی، پێشینەی ئەمریکا بۆ بەدی هێنانی ڕێککەوتننامەکانی ئاشتیانەی خەوشاندووە؛ لە لایەک ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئەداتە بەر پەلاماری دا . و لە لایەکی ترەوە لە سیاسەتەکانی ئالۆزی بەدی هێنەری عەرەبستان لە ناوچە پشتگری دەکات .

 لووبلاگ لە درێژە دا نووسی، خالێک کەلە بۆمبارانەکانی سوریا دایە  ئەمەیە کە کۆنگرە دەبێ لە ئەنجام دا بەرپرسایەتی یاسایی خۆی کەڵک وەربگرێت تا بڕیارەکانی ترەمپ لە بارەی شەڕ تەیید یان ڤیتۆ بکاتەوە .

سەرپەیڤ