پەلامار بۆ سەر باڵوێزخانەی فەڕانسا لە یونان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i335596-پەلامار_بۆ_سەر_باڵوێزخانەی_فەڕانسا_لە_یونان
لە ناڕەزایەتی بە هاوڕێیەتی کردنی فەڕانسا لە پەلامار بۆ سەر سووریا گرووپێک بە هاویشتنی بەرد پەلاماری باڵوێزخانەی فەڕانسا لە یونانیان دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 23, 2018 15:09 Asia/Tehran
  • پەلامار بۆ سەر باڵوێزخانەی فەڕانسا لە یونان

لە ناڕەزایەتی بە هاوڕێیەتی کردنی فەڕانسا لە پەلامار بۆ سەر سووریا گرووپێک بە هاویشتنی بەرد پەلاماری باڵوێزخانەی فەڕانسا لە یونانیان دا .

 بە گوێرەی   ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی  ئیسپوتنیک  ئەندامانی  گرووپی  ڕویکوناس لە یونان بە هاویشتنی بەرد و نارنجوکی  ڕەنگی بەرەو   بینای باڵوێزخانەی فەڕانسا و کونسوولخانەی  ئەو وڵاتە  لە پاریس  ناڕەزایەتیان ەربڕی بە   بەشداری فەڕانسا لە کردەوەی سەربازی  ئەم دواییەی  سێ وڵاتی  ڕۆژئاوایی  لە سووریا . ڕۆژنامەیەکی   خوجێیی لە یونان ڕاپوڕتی دا  کە لانیکەم  کەسێک  لەو پەلاماردەرانە گیراوە . سەرلەبەیانی  ڕۆژی 14 ئاوریل  ئەمریکا  بریتانیا  و فەڕانسا  بە بانگەشەی  پەلاماری کیمیایی  لە ناوچەی دوما  لە دەڤەری دیمەشقی پێتەختی سورویا و تاوانبار کردنی  دەوڵەتی سووریا  لەو پەلامارە بانگەشەییە  بە بێ   ئیزنی   ئەنجومەنی ئاسایشی  ڕێکخراوی نەتەوەکان  پەلاماری   ئەو وڵاتەیان دا .