کاردانەوەکانی ڕوسیا بەرامبەر بایکۆتی ئەگەریی تاقمی حەوت بە دژی ئەم وڵاتە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i335796-کاردانەوەکانی_ڕوسیا_بەرامبەر_بایکۆتی_ئەگەریی_تاقمی_حەوت_بە_دژی_ئەم_وڵاتە
جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باسی ئامادەیی مۆسکۆی کرد بۆ وڵامدانەوە بە بایکۆتە نوێ و ئەگەرییەکان وڵاتانی ئەندامی تاقمی حەوت .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 25, 2018 06:29 Asia/Tehran
  • کاردانەوەکانی ڕوسیا بەرامبەر  بایکۆتی ئەگەریی تاقمی حەوت بە دژی ئەم وڵاتە

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا باسی ئامادەیی مۆسکۆی کرد بۆ وڵامدانەوە بە بایکۆتە نوێ و ئەگەرییەکان وڵاتانی ئەندامی تاقمی حەوت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک، سێرگێئی ریابکۆڤ   جێگری وەزیری دەرەوەی  ڕووسیا لە پرێس کۆنفرانسی ڕۆژی سێ شەممەی دا وتی  : مۆسکۆ ترسێکی لە بایکۆتی نوێ و ئەگەریی وڵاتانی ئەندامی تاقمی حەوت نییە و وڵامیان دەداتەوە . 

سێرگێئی ریابکۆڤ  هەروەها بەرلەمەش  ڕایگەیاندبوو  ماکی کۆبوونەوەی ئەندامانی تاقمی  حەوت " شێوازی لە ڕووسیا ترساندنی " هەیە  .

ڕۆژی دووشەممە  وەزیرانی دەرەوەی  تاقمی حەوت  لە کۆبوونەوەیەک دا  لە تۆرنتۆی کەنەدا،مۆسکۆیان بە هەڵس و کەوتی دووفاقیانە تۆمەتبار کرد بوو  .

ئەوان لەم کۆبوونەوەیە جارێکی تر ئیدیعای خۆیانیان لە پێوەندی لەگەڵ دەست تێدابوونی ڕووسیا لە پرسی ژەهراوی کردنی  سێرگێئی ئێسکریپال سیخوڕی پێشووی  ڕووس لە بەریتانیا هێنایە ئاراوە و مۆسکۆیان بە بەرپرسی ئەو ڕووداوە زانی  . 

ئەندامانی تاقمی حەوت هەروەها وێڕای داکۆکی کردن لە پەلاماری مووشەکیی هاوپەیمانیی ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بۆسەر سوریا  ئەوەیان بە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی دزەی ڕووسیا لە ناوچەکە زانی و زۆرێک لە وڵاتانی جیهانیش ڕەخنەیان لەم پەلامارە گرت.