نیسان 28, 2018 13:16 Asia/Tehran
  • باڵوێزی ئێران لە فەرانسە: ئەمریکییەکان پێبەند نەبوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و پێنج کۆیەک

باڵوێزی ئێران لە فەڕانسە وتی: لەدەسپێکی مۆرکرانی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(ڕێککەوتنی ناڤۆکی)، لایەنی ئەمریکی پێبەند نەبووە بە بەڵێنییەکانی.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆی ئاژانسی هەواڵیی ڕادیۆ وتەلەفزیۆن، ئەبولقاسم دێلفی لەدیمانە لەگەڵ کەناڵی "سی نیوز"ی فەڕانسە، وتی: لەڕێککەوتنی ناڤۆکیدا، دوولایەن چەند بەڵێنییەکیان قەبووڵ کرووە بەڵام بەداخەوە لایەنی رۆژاوایی بەباشی بەڵێنیەکانی جێ بەجێ نەکردووە.

باڵوێزی ئێران لە فەڕانسە، بەئاماژە بەئەگەری چوونەدەری ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پێی داگرت: ئوروپا دەبێ لەو ڕێککەوتنە بمێنێتەوەو کۆمپانیا ئوروپییەکان بۆ درێژەدان بەچالاکیی لەبازاڕی ئێران هان بدات چونکە ئێستا ئەو کۆمپانیانە لەبەر هەڕەشەو گوڕەشەکانی ئەمریکا بەگومانن.

قاسم دێلفی بەئاماژە بە بانگەشەکانی ئەمریکا لەدژ چالاکیی ئاشتیانەی ناڤۆکیی ئێران وتی: ڕێکخراوی نەتەوەکان وەک دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی چەندین جار جەختی کردووە لەسەر ئاشتیانەبوونی چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران، بۆیە بەپێی پشت ڕاست کردنەوەی دەزگەیەکی نێودەوڵەتی هەرچەشنە تۆمەت پاڵدانە چالاکییە ناڤۆکییەکانی ئێران کارێکی هەڵەیە.

سەرپەیڤ