نیسان 29, 2018 17:55 Asia/Tehran
  • جەختکردنی ڕوسیا لە سەر گرنگایەتیی پاراستنی بەرجام

وتە بیژی سەرۆک کۆماری ڕوسیا، جاریکی تر لە سەر هەڵوێستی مۆسکۆ لەمەڕ پاراستنی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام) جەختیکرد.

  بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، "دیمیتری پێسکۆف"  وتە بیژی سەرۆک کۆمارەتیی ڕوسیا، لە کۆری هەواڵنێران بە باسکردنی ئەمەئ کە ئاگاداری هەڵوێستی سەرۆکانی ئەوروپاین و دەزانین بروایان ئەمەیە بەرجام دەبێ بپارێزرێت، جەرێکی تر جەختیکرد: بەرجام بۆ بنپێکردن نابێت، دەنا هیچ بوارێک بۆ درێژەی پێوەندنیی ودانووستانەکان لە ئارا دا نییە. 

دیمیتری پێسکۆف، بە ئاماژە بەمەی کە ئەمە ڕیککەوتنێکیی نێو دەولەتییە و دوا بە دوای هەوڵی چرو پر دەستکەوتووە، وتیشی: هەر بەم هۆیەوە هەر چەشنە درێژە دان و یان کەملاندنی ڕەوشەکە لەبارەی بەرجام دەبێ لە سەر بنەمای ڕێککەوتنەکە ئەنجام بگرێت.

بەر لەمە "سرگئی ڕیابکۆف" جیگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتبووی بەرجام و پاراستنی بۆ ڕوسیا پێویستییەکی یەک لا کراوەیەو گۆڕان ھەڵناگرێت.

سەرپەیڤ