May 01, 2018 11:31 Asia/Tehran
  • پێشوازیی واشنگتون لە شانۆی گاڵتەجاڕیی نتانیاهۆ  دژی ئێران

شانۆی گاڵتەجاڕیی شەوی سێشەممەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی دژی کۆمار ی ئیسلامیی ئێران ڕوبەڕووی پێشوازیی کۆشکی سپی بووەوە .

بەگوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " سارا هاکبی سەندرز وتەبێژی کۆشکی سپی سەرلەبەیانی ڕۆژی سێشەمە لە بەیاننامەیەکدا ، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی تاوانبار کرد بە ھەبوونی پلانێکی  نهێنی  بۆ  سازکردنی چەکی ئەتۆمی  و وتیشی واشنگتون زانیاریگەلی بڵاو کراوە لە لایەن نتانیاهۆ بە وردی لێک ئەداتەوە . نتانیاهۆ  شەوی سێشەمە ژۆمارێک  وێنە و سی دی  و کاغەزی لە بەر کامێرای تەلەفیزیون  نیشان دا و بانگەشەی کرد  کە ئێران پلانێکی نهێنی هەیە بۆ ساز کردنی چەکی ئەتۆمی . فدریکا موگرینی ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئورووپاش شەوی سێشەمە  لە کاردانەوە بەو شانۆگەرییەی   نەتانیاهۆ  بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە  ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی  تا ئێستا لە 10  ڕاپۆڕتی خۆیدا پێبەند بوونی  ئێران  بە ڕێککەوتنی  ناڤۆکی  لە گەڵ وڵاتانی   پێنج کۆیەک  پشتڕاست  کردووەتەوە ڕاشکاوانە  ڕایگەیاند  نەتانیاهو   هیچ بەڵگەیەکی  بە دەستەوە  نییە  کە بیسەلمێنێ  ئێران   بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشی بنپێ کردووە . سەید عەباس ئێراقچی  جێگری سیاسیی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئەو شانۆیەی نتانیاهۆی بە مناڵانە  زانی  و وتی ئەوکارەی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایونی  شانویەکی لە پێشدا داڕێژراوە بۆ  خستنە ژێر کاریگەریی بڕیاری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا  سەبارەت بە بەرجام .  ئەم بانگەشەیەی نتانیاهۆ  دووپات کراوەی هەر  ئەو بانگەشانەی ئەمریکایە کە پێشتر لە ژێر ناوی چالاکیی  ئەتومی  ڕابردووی  ئێران ناسراو بە پی ئێم دی  وەڕێیان خستبوو کە لە ڕێککەوتنی  ئەتۆمی   نێوان  ئێران و وڵاتانی  پێنج کۆیەک دۆسیەکەی لە لایەن  ئاژانسەوە  داخرا . ئەو بانگەشەیەی نتانیاهۆ  دەس بە جێ پاش  سەفەری مایک پۆمپێئوی وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا بۆ فەلەستینی  داگیرکراو  هاتە ئاراوە و نیشانی دا  تڕەمپ هیچی بە دەستەوە نییە و بۆ چوونەدەر لە بەرجام لە دووی بڕو بیانوو   دەگەڕێ . نتیانیاهۆ شەشە ساڵ لەمەوەبەریش لە نەتەوە  یەکگرتووەکاندا بە نیشان دانی  نیگارێک  بانگەشەی   کرد بوو کە ئێران  خەریکە دەگانە  هێڵی  سووری  دەس ڕاگەیشتن  بە بۆمبای  ئەتۆمی . تڕەمپ بەردەوام بە پێچەوانەی  هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی  ڕێککەوتنی  ئەتۆمی  بەرنامەی تۆکمەی  هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێکی  نالەبار ناو بردووەو خوازیاری   هەڵوەشانەوەیەتی، نتانیاهۆویش داکۆکی لە تڕەمپ دەکات  بەڵام جیهان نەیاری  ئەو کردەوە  دوژمنکارانەیەی  سەرۆک کۆماری ئەمریکایە .

سەرپەیڤ