May 01, 2018 17:54 Asia/Tehran
  • بەریتانیا جارێکی تر لە بەرجام پشتیوانی کرد

بەریتانیا لەکاردانەوە بە قسە وڕادەربڕینە دژە ئێرانیەکانی بنیامین نتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی جاڕێکی تر لەسەر پشتیوانی لە بەرجام وەکوو ڕیککەوتنێک کەگرینگایەتی تایبەتی هەیە ، پیداگری کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، وتەبێژی دەوڵەتی بەریتانیا بە پیداگری لەسەر ئەمەی کە لەندەن هیچکات ساویلکانە سەیری ونیازومەبەستە ناڤۆکیەکانی ئێرانی نەکردووە ، وتی: وەکوو بەشێک لە ڕیککەوتنی ناڤۆکیی ئیران ، پشکێنەرانی ئاژانس بە شێوەیەکی ھەرە گرینگ، ڕاستبێژیی ئێران بە شیوەی سەربەخۆ لەمەڕ پێبەندی تاقی دەکەنەوە. فدریکا موگرینی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکیەتی ئوروپایش لە ڕیکارێکی وەکوو ئەوە، لە پێبەندی ئێران بە بەرجام بە پێی سەندو ڕاپۆرتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ، قسەی کردو پێی داگرت: بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی لە قسەکانی ئەم دواییەی خۆی هیچ بەڵگەیەکی نەخستوەتە ڕوو کە پێشان بدات ئێران بەرجامی بنپێکردووە .

سەرپەیڤ