بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش؛ دەسپێکی "رجزخوانی"ی پۆمپێئۆ
وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەیدا بانگەشەی کرد کە چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران یەکلا دەکاتەوە.
بە پێی راپۆرتی کەناڵی تەلەڤزیۆنیی سکای نیوزی عەرەبی؛ "مایک پۆمپێۆ"ی وەزیری دەرەوەی نوێی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەیدا بانگەشەی کرد کە چارەنووسی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران یەکلا دەکەینەوە.
پۆمپێئۆ سەبارەت بە دانوستانەکانی کۆریای باکووریش وتی: هەلێکی باش ڕەخساوە بۆ ئەمریکا بۆ ئەوەی مێژوویی دوو کۆریا بگۆڕێ.
"رجزخوانی"ی پۆمپێئۆ سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی و دانوستانەکانی دوو کۆریا لە کاتێکدایە کە ناوبراو لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکادا نەیتوانی دەنگی پێویست بە دەست بێنێ و دوابەدوای راوێژی نێوان کۆماریخوازان، لە کۆبوونەوەی دووەمدا کەمترین دەنگی پێویستی بۆ گرتنە دەستی پۆستی وەزارەتی دەرەوە بەدست هێنا.
پۆمپێئۆ یەک ساڵیش سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی ناوەندیی ئەمریکا "سی ئای ئەی" بووە.
"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، ١٣ی مارس "ڕیکس تیلەرسۆن"ی وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکای لە کاتێکدا لە سەر پۆسەتەکەی وەلانا و مایک پۆمپێئۆی لە جێگای دانا کە تیلەرسۆن لە سەفەری ئەفریقادا بوو.