ڕووسیا: درۆ و دەلەسەکانی لەندەن سەبارەت بە سکریپاڵ خەریکە دەردەکەوێ
وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا وتی؛ درۆ و دەلەسەکانی لەندەن کە سەبارەت بە مەسەلەی ژاراوای بوونی "سێرگەیی سکریپاڵ" (Sergei Skripal) فەرمانبەری هەواڵگریی پێشووی ڕوس بڵاوی کردبوویەوە، لە ئاکامدا دەرکەوتن.
بە پێی ڕاپۆرتی سپۆتنیک؛ "ماریا زاخارۆڤا" (Maria Zakharova) وتیشی: خاڵە تەماوییەکان خەریکی ڕوون بوونەوەو درۆ و دەلەسەکانی "ترێزا مەی" سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و دەوڵەتەکەی سەبارەت بەم دۆسیەیە خەریکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەردەکەوێ.
زاخارۆڤا ئاماژەی کردە یەکێک لە قسەکانی "میلۆش زەمان" سەرۆک کۆماری چێک کە وتبووی راپۆرتە هەواڵگرییەکان پیشاندەری ئەوەن کە بەشیکی کەم لەو فەکتەری دەمارەی "نۆڤیچۆک" کە بۆ ژاراوی کردنی سکریپاڵ بەکار هێنراوە پێشتر لە کۆماری چێک بەرهەم هاتووە.
هەروەها زاخارۆڤا ئاماژەی کردە راپۆرتی مانگی ئاپریلی تاقیگەیەکی سەربازی بەریتانیا کە نەیتوانی بیسەلمێنی کە ئەم مادەی دەمارە لە ڕووسیا بەرهەم هاتووە.
مانگی مارسی ڕابردوو "سێرگەیی سکریپاڵ" (Sergei Skripal) فەرمانبەری هەواڵگریی پێشووی ڕوس هاوڕێ لەگەڵ کچەکەی لە شاری سالزبێری بەریتانیا ژاراوی بوون و گیانیان لە دەست دا.
لەندەن بانگەشەی کرد ئەو باوک و کچە بە گازی دەمار ژاراوای کران و ڕووسیا دەستی هەیە لەو ڕووداوەدا.