May 04, 2018 15:47 Asia/Tehran
  • وتووێژ لەگەڵ ئەورووپاییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر بەردەوامە

"هیسەر ناوەرت" Heather Nauert وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی؛ وتووێژ لەگەڵ ئەورووپاییەکان سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەر بەردەوامە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆڕی هەواڵنیراندا بانگەشەی کرد: ژمارێک لە نیگەرانییەکانی لایەنی ئەمریکایی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە وتووێژ لەگەڵ ئەورووپاییەکان وەڵام دراونەتەوە.

"دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەو بانگەشەیەی کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ڕێککەوتنێکی تەواو نییە و کەم و کوڕی زۆرە  و هەموو کردەوە و ئاکاری ئێران ناگرێتەوە، هەڕەشەی کردووە تا ١٢ی مانگی مەیی ئەمساڵ، بریاری یەکجاری خۆی سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەدات و رایدەگەیەنێ.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندووە؛ بێتوو لە رەوتی دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە ئەوروپاییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمیدا، بەرنامەی مووشەکی و مەسەلەی دزە و دەسەلاتی ئێران لە ناوچەکە بخرێتە نێو بازنەی بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەشەوە، لەو ڕێککەوتنەدا دەمێنێتەوە.

"محەممەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی: بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی یەک ڕێگا هەیە و ئەویش پێبەند بوونی تۆکمە و تەواوی ئەمریکا بە بەڵێنەکانیەتی. زەریف جەختیشی کرد: ئێران لە هەمبەر ملهوڕییەکانی ئەمریکا بە هەموو تواناوە ڕادەوەستێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: هەراو هوریاو هەڕەشە و گوڕەشە ، نابیتە ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ئەمریکا.

سەرپەیڤ